بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی لە ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە شەهید حسێن هەمەدانی، بە پرسیار لە هۆکاری باڵابوونی ڕێژەی شەهیدانی ئێران، وتی: تیرۆریستان وەک بوونەوەرانێکی دزێۆ لە عێراق و سووریا و لوبنان چالاکن و ئامانجیان ناهێمنکردنی ئێرانە.
وتیشی: ئەو گرووپانە بە تەگبیری کۆماری ئیسلامی ئێران تێکشکێندران و ڕەوتی بەربڵاوی داعش وەک دەسکردێکی ئەمریکی، لەناو چوو و ئێران بڕیاری دروستی دا کە تیرۆریستان لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی لەناو بەرێت.
لاریجانی لەبارەی کۆنفڕانسی شەرمولشەیخ، ڕوونی کردەوە: هەندێک دەڵێن کە ئەو کۆبوونوە دەرفەتێک بوو بۆ ئێران، بەڵام لە ڕاستیدا دانیشتنێکی بێکەڵک و نمایشی بوو بۆ گەڵاڵە 20 بڕگەییەکی ترامپ و خەون چەکداماڵینی حیماس، بە بەڕیوەبەریی بەریتانیا؛ ڕێک وەک هەمان هەڵەیەک کە ئەمریکا لە داگیرکردنی عێراقدا ئەنجامی دا و پێیان وابوو کە دەتوانن تەکوزییەکی نوێ بخەمڵێنن. بەڵام بەرەوڕووی تیۆریی ئایەتوڵڵا سیستانی و ڕێبەری ئێران و جووڵەی جەماوەری بوونەوە و تێگەیشتن کە هەڵەیان کردووە.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە درێژەدا ڕوانییە شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێران و ڕایگەیاند: هێزی چەکداری لەو شەڕەدا بە لەخۆبوردوویی بەرگری لە نیشتمانی ئیسلامی کرد و ئێران بە سێ هۆکاری یەکڕیزیی خەڵکی، ورەی جەنگاوەرانەی هێزی چەکداری و تەگبیری ڕێبەری ئێران، توانی شکستێکی ستراتژیکی بە دوژمن بدات.
ڕاشیگەیاند: ئامانجی دوژمن کۆتاییهێنان بە هێزی ئێران بوو، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرخۆدان بوێرانەی پیلانی ئەوانی پووچەڵکردەوە.
ناوبراو هەروەها باسی لە میکانیزمی سنەپبەک، جەختی کرد: ڕۆژئاوا پێی وایە بە گوشاری ئابووری دەتوانێ، ئێران ببەزێنێت و ئەوە لە کاتێکدایە کە گەلی ئێران بە بەرخۆدان و ئیمان لەو قۆناغەش تێدەپەڕن.
Your Comment