AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٨ ١٤:٥٩

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:چۆن ماکرۆن دڵنیایە لە سناپباک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:چۆن ماکرۆن دڵنیایە لە سناپباک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بۆچی سەرۆک ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی ئیسرائیلی دڵنیایی دەداتە بینەرانی "هەڵبژێردراو"ی خۆی کە سناپباکەکە چالاک دەکرێتەوە!؟

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە ڕاگەیاندنی سناپباک لەلایەن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی زایۆنیستی نووسی: بۆچی سەرۆک ماکرۆن بە پەلە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی هەڵبژێرێت بۆ ڕەتکردنەوەی پێشنیارێک کە خۆی دان بەوەدا دەنێت پێشنیارێکی مەعقوول بووە لەلایەن ئێرانەوە و لەبری ئەوە دڵنیایی بداتە ئامادەبووانی “هەڵبژێردراو”ی خۆی کە سناپباکە بێ یەک و دووە!؟"

News ID 56861

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha