AP ١٤٠٤ خەرمانان ٦ ٢٠:٠٧

کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەمبەر بە کاراکردنی سنەپ‌بەک

کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەمبەر بە کاراکردنی سنەپ‌بەک

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک کاردانەوەی بە داکۆکی ترۆئیکای ئەورووپی بۆ کاراکردنی بڕیارنامەی 2231 لە ئەنجومەنی ئاسایش، نیشان دا و بە توندی ئیدانەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، کاردانەوەی بە داکۆکی ترۆئیکای ئەورووپی بۆ کاراکردنی بڕیارنامەی 2231 لە ئەنجومەنی ئاسایش، نیشان دا و بە توندی ئیدانەی کرد.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ڕاگەیاندن و داکۆکیی نایاسایی وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش لە پەیوەندی لەگەڵ بڕیارنامەی (2231)، بە توندی ڕەت دەکەینەوە و ئیانەی دەکەین. چونکە ئەو کارە ناڕەوایە کە بەپێچەوانەی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکان(DRM) لە بەرجامە، هەوڵێکی نایاساییە بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارنامە هەڵوەشاوەکان و بە ئاشکرا دژی خود بڕیارنامەی 2231ـه.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ناشیاوێتیی ئەخلاقی و یاسایی ترۆئیکای ئەورووپی بۆ کاراکردنی میکانیزمی "سنەپ‌بەک" بەپێی نامەگۆڕینەوەکانی ئەو وەزارەتە لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی کرد: میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی ناو بەرجام، بەشێکی بنەمایی و هەڵنەوەشاوەی ئەو چوارچێوەیە کە بە شێوەی ئامانجدار وەک ڕەوتێکی چەند قۆناغی و راوێژکارانە داڕشتراوە، بۆ ئەوەی پێشگیری بکات لە کەڵک‌ئاژوویی هەر لایەنێکی وەک وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا کە خۆیان پابەندی بەڵێنەکانیان نەبوون.
ئاماژە بەوەش دراوە: هەڵمەتی ترۆئیکای ئەورووپی کە ئاگادارانە بەستێنە بەربڵاوترەکان پشتگوێ دەخەن و ڕنجیرەی ڕووداوەکان بەچەواشەدا دەبەن، بە کردەوە پاداشتیان بە سەرپێچکار داوە و قوربانیان چەوساندۆتەوە. چونکە ئەوە ئەمریکا بوو و نەک ئێران کە لە 2018دا یەک‌لایەنە لە بەرجام کساوە و گەمارۆکانی لە دژی ئێران چالاک کردەوە. ئەوە ئەورووپا بوو کە بەڵێنەکانی بۆ کەمکردنەوەی ئاسەواری ئابووریی کشانەوەی ئەمریکا ڕانەپەڕاند و نەک ئێران و بەوەشەوە نە تەنیا لە 18ی ئاکتەوبری 2023دا (ڕۆژی گواستنەوە) گەمارۆ نایاساییەکانی پێشوویان هەڵنەوەشاندەوە، بەڵکوو گەمارۆی نوێیان لە دژی کۆمپانیاگەلی فرۆکەوانی و پاپۆرەوانیی مەدەنی ئێران داسەپاند.
وزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆتاییدا هوشداریشی دا: بڕیاری ترۆئیکای ئەورووپی بە توندی ڕەوتی دانوستان و هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس لاواز دەکات و هاوکات وەڵامی پێویستی ئێرانی بەدواوە دەبێت. چونکە ئەو ڕێگەی ئەوان گرتوویانەتە بەر، بێتوو کۆنتڕۆڵ نەکرێت، پاشهاتی توند و چاوەروان‌نەکراوی بۆ شەرعییەت و پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایش بەدواوە دەبێت و هاوکات زیانێکی گەورە دەگەیێنێت بە ئاشتی و ئاسایشی نێودەولەتی.

News ID 56581

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha