AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٤ ٢٣:٤٣

کاردانەوەی ئێران بە ئەگەری کاراکرانی سنەپ‌بەک

کاردانەوەی ئێران بە ئەگەری کاراکرانی سنەپ‌بەک

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانێکدا هوشداری دا کە لە ئەگەری کاراکرانی میکانیزمی سنەپ‌بەک، ئێران هاوکارییەکان لەگەڵ ئاژانس دەوەستێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی لە لێدوانێک بۆ گرووپی فرانت لاینی سەر بە پرۆگرامی داکۆمێنتیی "پی‌بی‌ئێس"ی ئەمریکا، بە ڕاگەیاندنی ئەو ڕاستییەی کە ئێران هەموو بژێرە و میکانیزمە مومکینەکانی بۆ چارەسەریی قەیرانەکان بە شێوەی ئاشتەوایانە پەیجوور بووە، هوشداری دا کە لە ئەگەری کاراکرانی میکانیزمی سنەپ‌بەک، ئێران هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەوەستێنێت.

لاریجانی هەروەها سەبارەت بە هەرجۆرە هەڵمەتێکی سەربازی لە دژی ئێران هوشداری بە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش دا و وتیشی: ئێران هیچکات تەسلیم نابێت.

News ID 56956

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha