AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣٠ ٢١:١٠

پزشکیان بۆ کەناڵی "CCTV"ی چین:

ئەگەر لایەنگرانی چەندڕەهەندی یەکنەگرن، تاک‌ڕەهەندخوازان زاڵ دەبن

ئەگەر لایەنگرانی چەندڕەهەندی یەکنەگرن، تاک‌ڕەهەندخوازان زاڵ دەبن

سەرۆک‌ کۆماری ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ناوەندیی چین "CCTV"، وتی: ئەگەر وڵاتانی لایەنگری چەندڕەهەندخوازی یەکنەگرن، دەستەودایرەی تاک‌ڕەهەندخوازی بەسەریاندا زاڵ دەبن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسی: مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی سەفەری بۆ کۆماری چین بە مەبەستی بەشداریی لە 25ـه‌مین دانیشتنی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ناوەندیی چین "CCTV"، سەبارەت بە لایەنە ئیجابییەکان لە وتاردانی سەرۆک کۆماری چین بۆ جیهانی ئەوڕۆ وتی: ئەوی قسەی لەسەرە، پاکێجێکی تەواو و پێکهاتووە لە سەروەری، یاسادانان، گەشە، پراکتیزم و ئاڵوگۆڕیی ئەزموونەکا، کە ئەگەر هەموو ئەم پاکانە پێکەوە کامڵ نەبن و تاقە بەشێکی ڕاپەڕێت، گەیشتن بە ئامانجەکان چەتوون دەبێت و ناگەینە ئایدیای سەروەریی جیهانی و لەمناوە ڕیزنان لە یاسا و پابەندی بە ڕیسا نیودەوڵەتییەکان پرێنسیپێکی بنەماییە.

وتیشی: لە جیهاندا شایەدی هەڵسوکەوتی سەلیقەیی لەگەڵ وڵاتانین و هەر ئەو باسە بۆتە هۆی ستاندارێکی دووفاقەیی، ڕژیمی زایۆنی هەموو یاساکان پێشێل دەکا، بەڵام کەس پێشی پێ ناگرێت. لە بەرامبەردا ئەگەر وڵاتێک بیەوێ کارێک بکات، خێرا هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕۆژئاوا بە توندی بەرهەڵستی دەبنەوە و بە بەزاندنی یاسا و مافی مرۆڤ تۆمەتباری دەکەن. هەر بۆیە لە بەرامبەر ئەم ستانداردە دووفاقەیە و لە چوارچێوەی ئەوی سەرۆک کۆماری بەڕێزی چین سەبارەت بە سەروەری ئاماژەی پێدا، پابەندی یاسا و ڕێزلێ‌نانی پرێنسیپێکی بنەرەتییە و بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بە یەکجاری ڕاپەڕێت.

پزشکیان هەروەها لەبارەی هاوکاریی دووقۆڵیی ئێران و چین و ئاستەنگەکانی بەردەم هاوکارییەکانی ئەو دوو وڵاتە لە داهاتوودا، ڕایگەیاند: ئەگەر بمانەوێ لە تاک‌ڕەهەندگەری دوور کەوینەوە، دەبێ ڕێک پابەندی هەمان ڕێککەوتنگەلێک بین کە لە دانیشتنی هاوکارییەکانی شانگهایدا نووسران و واژۆ کران و ئەو بابەتانە بە تەواوی ڕاپەڕێندرێن. بەڵام ئەگەر تەنیا بابەتەکان سەرزارەکی بن و بە کردەوە هەندێک لە وڵاتان وەلاوە بنێین، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی لە بەرەی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی تاک‌ڕەهەندخوازیی ئەمریکا و دەسەڵاتانی ترن، هیچ ئەنجامێک مسۆگەر ناکەین. چونکە لایەنگران و پاڵپشتانی تاک‌ڕەهەندخوازی بە زۆرەملێ یان گەمارۆ و ئامرازی جۆراوجۆر هەوڵ دەدەن، وڵاتان لەو چوارچیوەیەدا ڕابگرن کە خۆیان دایان ڕشتووە.

ڕاشیگەیاند: بۆیە ئەگەر بمانەوێ لەو چوارچێوەیە بیێنە دەر، دەبێ ئەوی ئەوڕۆ و لە دانیشتنەکانماندا بڕیارمان لەسەر داوە، ڕایانپەڕێنین. واتە پێکەوە پەیوەندی و بازرگانیمان هەبێت و بەهایەک بە گەمارۆکانی دیتران نەدەین و لە پەیوەندییەکانماندا دادپەروەری، ڕێزنان و یاسا ڕەچاو بکەن و هەوڵ بدەین گەشە و پیشکەوتەکانمان لە ئاستی جیهانیدا ببشینەوە. لەو سۆنگەوە چاوەروانی ئەوە چین دەکرێت بەستێنی وەدی‌هاتنی ئاوتە ەگورەکان بڕەخسێنێت، دەنا ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی هەروا لە ناوچەدا پاشاگەردانی دەکەن و نەیارانی خۆیان بوردومان و تیرۆر دەکەن.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوەش کرد: وڵاتانێک کە بیانەوێ لە دەرەوەی چوارچێوەی تاک‌ڕەهەندی هەنگاو بنێن، ئەگەر پێکەوە هاوپەیمان نەبن و ڕێک نەکەون و پابەەندی ڕێککەوتنەکانیان نەبن، ئەو ڕوانگە گشتی‌خوازانەیە وردە وردە چینیش تێوە دەگلێنێت. ئەمە هەمان شتە کە ئەمریکا لە سیاسەت و ستراتژییەکانیدا دەیەوێ. واتە گوشارخستنە سەر وڵاتان بە زۆر و چەک و هەڕەشە و گەمارۆ و لێک دابڕینی وڵاتانێک کە بە ئاراستەی تاک‌ڕەهەندخوازیدا ناچن، بەڵکوو لەو ڕێگەوە چین تەریک بخات و دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئەویشدا داسەپێنێت.

پزشکیان لە بەشێکی تر لەو لێدوانە لەبارەی بڕیاری ترۆئیکای ئەورووپی بۆ کاراکردنی میکانیزمی سنەپ‌بەک لە پرسی ناڤۆکیی ئێراندا، ڕوونی کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی ڕێککەوتنەکان بووە، بەڵام پاش کشانەوەی ئەمریکا، ئەوە ئەورووپا بوو کە پابەندی بەڵێنەکانی نەبوو. ئەمە هەمان هەڵسوکەوتی دووفاقەیە. چونکە لە کاتێکدا کە ئێمە پابەندبووین، هەمان وڵاتانێک کە خۆیان پابەندی بەڵێنەکانیان لە بەرجام نەبوون، کۆبوونەتەوە و ئێران تۆمەتبار دەکەن کە بەپێی بەڵێنەکان نەجووڵاوەتەوە. لە کاتێکدا ئێمە تا کۆتایی ئەو ڕێگەیەش هەوڵمان دا کە سەرەڕای گوشارەکان، لە ڕەوتەکە نەکشێینەوە، کەچی لە ئەنجامدا بەمجۆرە لگەڵمان دەجووڵێنەوە کە دەیبینن. بەوەشەوە وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و چین نامەیان ئاراستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردوو و بەڕوونی نایاسایی و ناژیرانەبوونی سکاڵای ئەورووپییەکان لە دژی ئێرانیان شی کردۆتەوە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە دوورنوێنی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا سەرەڕای خەیانەتی ئەمریکا بە دانوستانەکانی پێشووی، وتی: ئێمە ئامادەی گفتوگۆ و دانوستانین بەو مەرجەی لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی بێت؛ یاسایەک کە هەر وڵاتێک بتوانێ لێی بەهرەمەند بێت. بەلام بەداخەوە بە سەر میزی دانوستانەکاندا ڕژیمێک کاریگەری هەیە کە ئیدعا دەکات هەڕەشەی لە سەرە؛ هەمان ڕژیمێک کە خۆی هۆکاری تیرۆرە و هەر جێیەک دڵی بخوازێ بوردومانی دەکات و مرۆڤەکان بەبێ بەهادان بە یاساگەلی نێودەوڵەتی دەکوژێت. بەوەشەوە ئەگەرچی ئێران لایەنگری ئاشتی و ئاسایشە، بەڵام لە دنیایەکدا کە لۆژیکی زۆرەملێ بەسەر هاوکێشەکاندا زاڵە، ئێران نایەوێ بە هیچ چەشنێک مل دانەوێنێت.

News ID 56887

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha