بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە یادداشتێک بۆ ڕۆژنامەی گاردییەندا نووسی: زیاتر لە دوو دەیەیە کە ئەورووپا لە قەیرانی ساختەچیانە و درێژەداری پەیوەست بە پلانی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی ئێراندا داشدارە و لە زۆر سۆنگەوە ڕۆڵی ئەورووپا ڕەنگدانەوەی دۆخی گشتیتری پەیوەندییەکانی دەسەڵات لە بواری نێودەوڵەتییە.
عێراقچی لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەورووپا کە پێشتر هێزێکی میانەڕۆ بوو و هەوڵی دەدا ئەمریکا بە ئامانجە لانیزۆرییەکانی لە ناوچەی ئێمەدا، کۆنتڕۆڵ بکات، ئەوڕۆکە خۆی بۆتە ڕێخۆشکەری زێدەخوازییەکانی واشنتۆن.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵمەتی ترۆئیکای ئەورووپی بۆ کاراکردنی سنەپبەکی بە هەوڵێکی بێبنەما و نایاسایی وەسف کرد و ڕاشیگەیاند: ترۆئیکای ئەورووپی دەیەوێ جیهان لە بیری خۆی بباتەوە کە ئەوە ئەمریکا بوو کە بە شێوەی یەک لایەنە لە بەرجام کشایەوە، نەک ئێران. هەروەها چاوپۆشی لەو ڕاستییە دەکەن کە نە تەنیا نەیانتوانیوە پابەندی بەڵێنەکانیان لە چوارچێووەی ڕێککەوتنەکان بن، بەڵکوو بە شێوەیەکی قیزەون پێشوازییان لە بوردۆمانی ئێران لە مانگی ژوئەندا کرد.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: هاوبەشی ترۆئیکای ئەورووپی لە ڕێککەوتنێکدا کە بناغە سەرەکییەکەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێرانە، سەرەڕای پێداگری لە وەلاوەنانی هەموو توانستەکانی ئێران، هیچ لۆژیکێکی بۆ نییە، لە کاتێکدا کە ئێران تەنیا خوازیاری گەڕەنتی لە بەرامبەر ئاکارە یاسابەزێنەکانە و ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ و دیپلۆماسی ڕاگەیاندووە.
عێراقچی لە کۆتاییدا بیری هێنایەوە: ئەگەر ئەورووپا بەدوای ڕێگەچارەی دیپلۆماتیکەوە و ئەگەر ترامپ دەیەوێ دەرفەتی تەرکیز لە سەر پرسە ڕاستەقینەکاندا هەبێت، دەبێ کات و فەزا بە دیپلۆماسی بدرێت، دەنا تووشی ئەنجامێکی نەخوازراو دەبن.
Your Comment