AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٠ ٠٧:٠٧

کارناسێکی چینی بۆ مێهر:

کشانەوە لە ئێن‌پی‌تی مافی ئێرانە، بەڵام بژێرەیەکی پڕ تێچووە

کشانەوە لە ئێن‌پی‌تی مافی ئێرانە، بەڵام بژێرەیەکی پڕ تێچووە

مامۆستای ڕێکخراوی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی زانکۆی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکانی شانگهای چین، جەختی کرد کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەورووپا و ئەمریکا، ئێرانی مافی ئەوەی هەیە کە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە NPT بکشێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نیودەوڵەتی: لە بەرواری 28ی ئەگێستی 2025دا، ترۆئیکای ەئورووپی (بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا) میکانیزمی "سنەپ‌بەک" وەگەڕ خست و لە بەرامبەردا، ئێران ئەو هەڵمەتەی بە ناڕەوا، نایاسایی و بەری لە هەر جۆرە بنەمایەکی یاسایی هەڵسەنگاند و جەختی کرد کە بۆ بەرگری لە مافی خۆی، وەڵامێکی گونجاو دەداتەوە.

"پڕۆفیسۆر هۆنگدا فەن" مامۆستای ڕێکخراوی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی زانکۆی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکانی شانگهای چین، لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی مێهر سەبارەت بە کاریگەریی شیمانەیی کشانەوەی ئێران لە پەیمانی قەدەغەی پەرەدان بە چەکی ئەتۆمی(NPT) لە سەر میکانیزمی "سنەپ‌بەک" وتی: بە ئاوڕدانەوە لە هەڵویستی دژبەرانەی هەندێک وڵاتی ەئورووپی و ئەمریکی، تاران بێ‌گومان پێویستی بە کاردانەوەیە و کشانەوە لە ئێن‌پی‌تی یەک لەو بژێرانەیە و ئەوە مافی یاسایی ئێران وەک وڵاتێکی سەربەخۆیە. بەوەشەوە، مومکینە ئەو هەڵمەتە بەرژەوەندییەکی هەستیاری بۆ ئێران بەدواوە نەبێت و لە ئەنجامدا، درێژەی حەسانەوە لە گەمارۆکان لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە دژوار دەبێت و ئەگەری بەروەوڕووبوونەوەی ئێران لەگەڵ گەمارۆگەلی قورس‌تری نێودەوڵەتی هەیە.

ناوبراو سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە ئێران دەتوانێ لەو ماوە سی ڕۆژەدا دەتوانێ لە وەڵامی نهیێم و گوشارە نێودەوڵەتیانە هەڵی‌بگرێت، وتیشی: تاران دەبێ چالاکانە درێژە بە دانوستانەکانی لەگەڵ ترۆئیکای ئەورووپی و هەروەها ئەمریکا بدات. دانوستان لەگەڵ وڵاتانێک کە هەڵوێستێکی دۆستانەیان نییە، نیشانەی لاوازی نییە، بەڵکوو ڕیگەیەکە بۆ پاراستنی باشتری بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.

پرۆفیسۆر هونگدا فەن وێڕای جەخت لەوەی کە تاران دەبێ وەڵامێکی ڕوون ئاراستە بکات، کە هاوسەنگی ویستی خەڵکەکەی بێت و دانوستانە نیودەوڵەتییەکان بە پێی ئەو وەڵامە ئەنجام بدرێت، ڕایگەیاند: لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان، ئێران دەبێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژهەڵات و وڵاتانی باشووری جیهان پەرە پێ بدات، بۆ ئەوەی نیشان بدا کە ئەم هەڵبژاردە دیپلۆماتیکە، هەنگاوێکی کاتی نییە، بەڵکوو نمانەی فرەچەشنیی دیپلۆماتیکی درێژخایەنی وڵاتە.

ئەو کارناسە چینییە لە کۆتاییدا جەختیشی کرد کە لە کاتی نامسۆگەری لەبارەی پرسە دەرەوەییەکان، گرینگترین ئەرکی ئێران یەکگرتوویی و یەکڕیزی ناوخۆیی و گۆڕینی دەفرایەتی پەنگراوی خەڵکی بە دەفرایەتیی کردەکی و پراتیگە.

News ID 56619

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha