بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە یاداشتێکدا کە لە ڕۆژنامەی جاکارتاپۆستی ئەندوونێنزی بڵاو بۆوە، وێڕای ئیدامەکردنی بڕیاری کاراکردنی سنەپبەک، نووسی: پلانی ترۆئیکای ئەورووپا بۆ کاراکردنی میکانیزمی سنەپبەک و گەڕانەوەی گەمارۆکان، زیانێکی قورس و قەرەبوونەکەرەوانە دەگەیێنێت بە پێگە و شەرعییەتی نێودەوڵەتی ئەورووپا.
ناوبراو بە ئاماژە بە نامەی هاوبەشی ئێران، چین و ڕووسیا سەبارەت بە نایاساییبوونی پلانی ئەورووپییەکان بۆ کاراکردنی سنەپبەک، وتیشی: وڵاتانێک کە پابەندی بەڵێنەکانیان نین، مافی ئەوەیان نییە لە هەل و هەڤیازییەکانی ڕێککەوتنێک بەهرەمەند بن کە خۆیان لاوازیان کردووە و هیچ داپەڕێک ناتوانێ زنجیرە ڕووداوگەلێک کە دەبێتە هۆی هەڵوێستی یاسایی قەرەبووانەی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی، پشتگوێ بخات.
عێراقچی لە درێژەدا جەختی لە پابەندیی ئێران بە چارەسەریی پرسە هاوپەیوەندەکانی بە چالاکیی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی لە ڕێگەی دیپلۆماسی و دانوستان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ و دادپەروەرانە کردووە، و دەڵێ: ئێران سەرەڕای کەوتنە بەر شاڵاوی هێرشی نایاسایی و جەنایەتکارانەی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا، هێشتاش پابەندە بە بەهرەمەندی لە مافی ڕەوای کەڵکوەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی بەپێی پەیمانی قەدەغەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی(NPT) و ئامادەیی بۆ بەشداری لە گفتوگۆی سازێنەر و مانادار لەو بوارەدا ڕادەگەیێنێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتاییدا ڕەخنەی لە دەستەوەستانیی ئەورووپا و دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان گرت و ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئەمدواییەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر پێنج وڵاتی عەرەبی، سەلمێنەری هەوڵە جەنایەتکارەکانی ئەو ڕژیمە بۆ گەیشتن بە خەونی دێرینی واتە ئیسرائیلی گەورە کە سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە بەردەوام باسی لێ کردووە و هەر لە ئێستاوە سەروەریی وڵاتانی تری ئیسلامی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای بەرەوڕووی مەترسییەکی جیدی کردووە.
Your Comment