AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٠ ٢٠:١٢

نامەی ئێران، ڕووسیا و چین بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سنەپ‌بەک

نامەی ئێران، ڕووسیا و چین بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سنەپ‌بەک

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نووسینی نامەی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و چین بۆ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە پیلانی نایاسایی کاراکردنی سنەپ‌بەک، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی سەبارەت بە نامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و چین بە ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە، بە پیلانی نایاسایی کاراکردنی سنەپ‌بەک و بڵاوکردنەوەی دەقی نامەکە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: وڵاتانێک کە پابەندی بەڵینەکانیان نین، مافی ئەوەیان نییە لە هەڤیازییەکانی ڕێککەوتنێک بەهرەمەند بن کە خۆیان لاوازیان کردووە.

وتیشی: نامەی هاوبەشی من و هاوکارانم، وەزیرانی دەرەوەی چین و ڕووسیا کە لە تیانجیندا واژۆ کرا، دەربڕی هەڵویستی لێبڕاوەی ئێمەیە سەبارەت بەوەی کە هەوڵی وڵاتانی ئەورووپی بۆ کاراکردنی میکانیزمی "سنەپ‌بەک" بەری لە هەر جۆرە پێگەیەکی یاساییە و لە باری سیاسییەوە هەڵمەتێکی تێکدەرانە دێتەئەژمار.

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوەش دا: بە ڕاگەیاندنی ناڕەوابوونی هەڵمەتی ترۆئیکای ئەورووپی، ئێمە بە فەرمی تۆمارمان کردووە کە هیچ لایەنێک ناتوانێ زنجیرەی ڕووداوەکان بسڕێتەوە. ئەوە ئەمریکا بوو کە بۆ یەکەم‌جار بەرجام و بڕیارنامەی 2231ی پێشێل‌ کرد، و پاشان ئەورووپا بوو کە لە بری پابەندبوون بە بەڵێنەکانی، بڕیاری دا پاڵپشتی لە گەمارۆ نایاساییەکان بکات و ئەو ڕاستییە حاشاهەڵنەگرانە دەبێ بنەما و چوارچێوەی هەر وتووێژێکی شلگێرانە لە ئەنجومەنی ئاسایش بێت.

نامەی ئێران، ڕووسیا و چین بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سنەپ‌بەک

نامەی ئێران، ڕووسیا و چین بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سنەپ‌بەک

نامەی ئێران، ڕووسیا و چین بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سنەپ‌بەک

News ID 56635

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha