AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٢٠ ١٢:٠٦

چاوەدێری مافی مرۆڤ:

سەلاحەدین دەمیرتاش ئەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێت

سەلاحەدین دەمیرتاش ئەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێت

بەرپرسی بەشی تورکیا لە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ جەختی کرد ئەبێ بڕیاری ئازادی سەلاحەدین دەمیرتاش بە پێی دەنگی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بەڕێوە بچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی تورکیا نەک هەر سەلاحەدین دەمیرتاش لە ڕێبەرانی باڵای وکردی تورکیای ئازاد نەکردووە بەڵکوو تۆمەتی نوێشی داوەتە پاڵی.

بەرپرسی بەشی تورکیا لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێنانە ئارای تۆمەتی بێ بنەما دژی سەلاحەدین دەمیرتاش بەس گاڵتە کردن بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایە و گۆڕانکارییەک لە دۆخی ناوبراو ناهێنێتە ئاراوە.

ناوبراو جەختی کرد کە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاری ئازادی دەمیرتاشی داوە و ئەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

News ID 35516

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha