بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عێڕاقم نەسیف جاسم خەتابی، پارێزگاری کەربەلا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی وتی: گرووپی ئیتلاعاتی واشەکان لە پارێزگای کەربەلا لە ژێر چاوەدێری ڕاستەوخۆی دادگای لێکۆڵێنەوەکانی کەربەلا، هەڵموتێکی ئیتلاعاتی سەروو ورد و شاراوەی ئەنجام دا.
ناوبراو وتی: ئەو ئۆپراسیۆنە بووە هۆی دەستگیری 22 تیرۆریست کە ئامانجیان دانانی مادەی تەقەمەنی لە سەر ڕێگای زیارەتکاران، کردنە ئامانجی هێزە ئەمنیەکان و موکبەکانی حسێنی و هەوڵ بۆ ژەهرخۆر کردنی زیارەتکاران لە شوێنی کۆبوونەوەکان، بەتایبەت لە بەشە باشوورییەکانی پارێزگا بوو.
خەتابی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو کەسانە لە کاتی دەستگیریاندا دانیان پێداناوە کە لەگەڵ داعش و ناوەندە دەرەکییەکان پێوەندیان هەبووە، زیادی کرد: یەکێک لە ئەوانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل و گرووپەکانی پاڵپشتی تیرۆریزم پێوەندی هەبوو.
پارێزگاری کەربەلا ڕایگەیاند کە پیلانێکی تیرۆریستی بە داڕشتنی داعش و ئیسرائیل بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی پووچەڵ کرایەوە.
News ID 56309
Your Comment