AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٤ ١١:٢٣

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند:

کوژرانی 3 چەکدار پەکەکە لە شەڕی ماردین

کوژرانی 3 چەکدار پەکەکە لە شەڕی ماردین

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کوژرانی ٣ هێزی پەکەکە لە شەڕ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای ماردین هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی یڵدریم ٨ لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی دریجیک لە پارێزگای کورنشینی ماردین بە شەڕ هاتن.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا کە لەو بارەوە بڵاوی کردووەتەوە جەختی کرد: لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا کە لە لایەن کۆپتەرە سەربازییەکانەوە پاڵپشتی دەکرا ٣ هێزی پەکەکە کوژراوە.

هەروەها لە ئەو ناوچە، لە ٤ گوند قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیێندراوە.

شیاوی باسە کە پەکەکە تا ئێستا لەو بارەوە هیچ ڕاگەیێندراوێکی بڵاو نەکردووەتەوە.

News ID 34914

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha