بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عایشە حەسۆ، ڕێبەری هاوبەشی پارتی دیمۆکراتی گەلان پەیەدە ڕایگەیاندووە کوردی سووریا دەویێت لە گەڵ دوەڵەتی ناوەندی و ڕووسیا دژی تورکیا و گرووپە ژێر کۆنترۆڵەکانی لە سووریا ڕێک بکەوێت.
عایشە حەسۆ دەڵێت ئەگەر دیمەشق پێش مەرجی کوردەکان کە بریتین لە بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا و چوونە ڕیزی هێزە کوردی- عەرەبییەکانی سووریا ناسراو بە هێزەکانی دیمۆکراتی سووریا لە سوپای ئەو وڵاتە و نەشێواندنی پێکهاتەی ئەو هێزانە، ئێمە ئامادەین لە شەڕی ئەدلەب دژی تورکیا و گرووپە چەکدارە ژێر کۆنترۆڵەکانی یارمەتیدەری دیمەشق و مسکۆ بین.
Your Comment