AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٢ ١٨:٤٦

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران: وڵامی یەکلاکەرەوە بە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ئێران دەدەینەوە

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران: وڵامی یەکلاکەرەوە بە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ئێران دەدەینەوە

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی بە داکۆکی لەوەی کە "وڵاتانی ناوچە دەبێ خۆیان چارەنووسی ناوچەکە دیاری بکەن".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی لە دیداری واهان گوستانیان، جێگری وەزیری دەرەوە و هاوئاهەنگ‌کەری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئەرمەنستان و ئێران، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام خوازیاری ئاشتی و ئاسایشی سەقامگیر لە نێوان دراوسێکانیەتی و زیاتر لە هەر وڵاتێکی تر جەختی لە حەوانەوە و ئاشتەوایی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان دەکات.

ویلایەتی بە داکۆکی لەوەی کە "وڵاتانی ناوچە دەبێ خۆیان چارەنووسی ناوچەکە دیاری بکەن"، وتی: ڕۆڵی وڵاتانی سەرووناوچەیی کە دوژمنایەتیان هەمبەر بە ئێمە ئاشکرا و ئامادەبوونیان لەم ناوچەدا بۆتە هۆی ئاژاوە و بشیوی، بۆ ئێمە قبووڵ ناکرێت.

ئێمە هەر گۆڕانکارییەک لە نزیکیی سنوورەکانماندا لە ژێر چاوەدێری دەگرین و وەڵامی هەر هەڵمەتێک دەدەینەوە کە مەترسیی هەبێت بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان.

News ID 56387

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha