AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢١ ١٥:٤٩

ڕێککەوتنی ئەنقەرە-هەولێر-بەغدا بۆ چۆڵ کردنی کەمپەکانی پەکەکە لە عێراق

ڕێککەوتنی ئەنقەرە-هەولێر-بەغدا بۆ چۆڵ کردنی کەمپەکانی پەکەکە لە عێراق

بە وتەی میدل ئیست ئای ، تورکیا، عێراق و هەرێم لەسەر چۆڵ کردنی تەواوی کەمپی پەنابەرانی مەخموور تا سیپتەمبەر ڕێککەوتوون و ئەوە بەشێک لە ڕەوتی ئاشتی و چەک داماڵینی پەکەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ناوچەییەکان بە میدل ئیست ئای یان وتووە کە تورکیا و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر چۆڵ کردنی تەواوی کەمپی پەنابەرانی مەخموور لە باکووری عێراق ڕێککەوتوون. ئەو کەمپە کە ئەنقەرە بە بنکەی پەکەکەی وەسف دەکات، بڕیارە تا مانگی سێپتەمبەر چۆڵ بکرێت.


بە پێی ڕاپۆرتی میدل ئیست ئای ، بەشێک لە دانیشتووانی کەمپەکە لە ناوخۆی عێراق جێگیر دەبنەوە و بەشێکیشیان دەگوازرێتەوە بۆ تورکیا. کەسانی نزیک لە پەکەکەن بەڵام پێشینەی چالاکی تاوانبارانەیان نییە، بە شێوەی کاتی لە تورکیا نیشتەجێ دەکرێن.

سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن ئەو هەوڵە دەتوانێت ڕەوتی چەک داماڵینی پەکەکە بەرەوپێش ببات و یارمەتیدەری سەروەری حکومەتی عێراق و بەرژەوەندی هاوبەشی بەغدا و هەولێر و ئەنقەرە بێت. هەروەها میت و ئەرتەشی تورکیا و هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە چاوەدێری ڕەوتی چۆڵ کردن و ئاسایشی ئەو ڕەوتە دەکەن.

موراد قارایلان فەرماندەی باڵای پەکەکە وتوویە کە هێزەکانی ئەو گرووپە لە ئەو کەمپە چوونەتە دەرەوە و بنکەکانیان ڕادەستی هێزە عێراقییەکان کردووەتەوە بەڵام ناڕەزایەتی دەربڕیوە نیسبەت بە گوشاری بەغدا بۆ چۆڵ کردنی ئەو کەمپە.

عەبدوڵڵا ئۆجالان لە نامەیەکدا بۆ دانیشتووانی کەمپەکە لەسەر ڕوانگەی بەکۆمەڵ لە پرسی گەڕانەوە جەختی کرد و هیوای دەربڕی کە بە پێشکەوتنی ڕەوتی ئاشتی خەڵک دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

لایەنە سیاسی و ئەمنییەکان

سەرچاوە ناوچەییەکان وتوویانە کە چۆڵ کردنی کەمپی مەخموور لە ماوەی مامناوەنددا یارمەتیدەری ڕەوتی چەکداماڵینی پەکەکە دەبێت. لە ڕوانگەی تورکیاوە ئەو هەوڵە بەشێک لە ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ کوردەکان و لەناوبردنی شوێنە ئاڵۆزە ئەمنییەکان لە سنوورە باشووریەکانە.

بەرپرسێکی تورکیایی دروست کردنی هاوئاهەنگی لە نێوان تورکیا، هەرێم و عێراق بۆ دیاری کردنی چارەنووسی کەمپی مەخموور و دانیشتووانی پشت ڕاست کردووەتەوە.

News ID 56369

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha