ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە غەززە، ئارەزووی تێربوون ئێستا لە خەیاڵێکی منداڵانە کورت بووەتەوە کە ناوی نراوە بەهەشت. بیری لێبکەنەوە ڕیزی چەند هەزار کەسی بۆ وەرگرتنی خۆراک، بنەماڵەی ئاوارەگەلێک کە پاشماوەکانی خۆراک لەسەر عەرز کۆ دەکاتەوە، دایکانێک کە بەهۆی برسیەتی تەنانەت ناتوانن شیر بدەنە منداڵەکانیان، نرخی زۆر بۆ خۆراکێکی کەم تا چەند ئەوەندەی نرخی جیهانی و ... هەمووی ئەمانە بەشێک لە کارەساتی غەززەیە بەڵام بەس نییە. سەربازانی ئیسرائیلی لە نێوان کۆبوونەوەی برسییەکان بە شێوەیەکی نامرۆڤانە تەقە دەکەن و پیاسەی چەندەها کیلۆمەتری بۆ گەییشتن بە ئەو ڕیزانە، تەنیا بۆ پارووە نانێک، بووەتە مۆتەکایەکی ترسەناک.
مێژووی تاریکی بەکارهێنانی برسیەتی وەکوو چەک
بەکارهێنانی برسیەتی وەکوو ئامێری گوشار لەسەر خەڵکی سڤیل، مێژوویەکی دوور و درێژی لە مێژووی جەنگەکان هەیە. ئەڵمانیای نازی لە شەڕی دووهەمی جیهانی بە گەمارۆی شارگەلێک وەکوو لنینگراد، ملیۆنان کەسی لە برسیدا قڕ کرد. بەڵام ئەوەی کە ئەمڕۆ لە غەززە ڕوو دەدات، دووپات بوونەوەی هەمان کارەساتە بەڵام جێگای سەرسووڕمانە کە ئیسرائیل کە زیاتر لە 50 ساڵە ستەمی نازییەکان هەمبەر خۆی کردووەتە قەڵغانێک ئێستا ڕێک هەمان ئامێر لە دژی خەڵکی غەززە بەکار دەهێنێت.
کارەساتی غەززە، ڕاگرتنی هاوردەی یارمەتی خۆراک و لێکەوتە مرۆییەکان
غەززە دەمێکە کە بەرەوڕووی گەمارۆی هاتنی مادەی خۆراکی بووەتەوە بەڵام لە سەرەتاکانی بەهاری ئەمساڵدا، ئیسرائیل تەنانەت هاتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی دەرەکیشی گەمارۆ دا. ئەو بڕیارە، هاوکات لەگەڵ دەسپێکی دووبارەی بوردمانە بەربڵاوەکان، بووە هۆی ئەوەی کە دۆخی مرۆیی ببێتە قەیرانی بێ وێنە و گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئیسرائیل زیاد ببێتەوە.
سەرەتاکانی مانگی مەی، نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتی دا کە سەدا 20ی دانیشتووانی غەززە واتا لە هەر پێنج کەس یەک کەس تووشی برسیەتی چڕە، تەنانەت فەرمانبەر و پزیشکە نێودەوڵەتییەکانیش ئەو مەترسییەیان لەسەرە . یەک پرسیار هەموو ڕۆژێک دووپات دەبێتەوە: ئایا ئەمڕۆ دەتوانین خۆراک بخۆین؟ ڕاپۆرتی جۆراوجۆر تەنانەت لەلایەن سەربازانی ئیسرائیللەوە باس لە کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل لە ڕیزە درێژەکانی دابەش کردنی خۆراک لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە دەکەن. تا 25 ی جوون، نەتەوەیەکگرتووەکان زیاتر کە هەزار کوژراوی پشتڕاست کردووەتەوە.
ئەندازیاری برسیەتی چ ئامانجێکی هەیە؟
1. تەسلیمی سیاسی یان سەربازی
گوشاری دەروونی و جەستەیی لەسەر خەڵکی سڤیل بۆ لەناوبردنی بەرخۆدانی سیاسی و سەربازی.
2. گۆڕێنی دیمۆگرافیا/ ئەندازیاری کۆمەڵایەتی
کۆچی زۆرەملێ یان خاڵی کردنەوەی ناوچە تایبەتەکان بۆ گۆڕێنی دیمۆگرافیا لە قازانجی داگیرکەر.
3. سزای بەکۆمەڵ
بێبەری کردنی تەواوی خەڵک وەکوو تەمێی بەکۆمەڵ بەهۆی بەرخۆدان یان پاڵپشتی لە گرووپە دژبەرەکان.
4. ئامێری چەقەچەق
برسیەتی وەکوو کارتێک بۆ گوشار لە دانوستانەکان، وەرگرتنی خاڵ یان سەپاندنی مەرجۆ سیاسی و سەربازی.
5. لاواز کردنەوەی پاڵپشتی لە حەماس یان گرووپەکانی بەرخۆدان
دروست کردنی ناڕەزایەتی گشتی و بێ هیوایی، بە ئامانجی جودا کردنەوەی خەڵک لە ڕەوتی بەرخۆدان و کەم کردنەوەی ڕەوایی.
6. کۆچی زۆرەملێ بۆ باشوور
ڕاو نانی حەشیمەت لە باکووری غەززە بۆ باشوور لە ڕێگای کۆنترۆڵی دابەش کردنی خۆراک و فریاکەوتن، بۆ ئاسانکاری ئۆپراسیۆنی سەربازی و داگیر کردنی زەوینی باکوور.
گرینگترین خاڵ لە ئەو گەڵاڵە ئەوەیە کە ئیسرائیل یارمەتی خۆراکی بەس لە چوار ناوەندی گەورە دابەش دەکات و 400 ناوەندی پێشووی داخستووە. هەمووی ئەو ناوەندانە لە باشووری غەززە و لە نزیکی بنکە سەربازییەکانە کە خەڵک ئەبێ مەودایەکی زۆر بپێون بۆ بەدەستهێنانی مادەیەکی کەمی خۆراکی.
گەڵاڵەی چوار ناوەندی لە ڕاستیدا کەشێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی حەشیمەت، داگیر کردنی باکووری غەززە و جێبەجێ کردنی سیاسەتی شارۆچکەسازی. ئەو گەڵاڵە هەروەها لەگەڵ لێدوانی توندی ئەندامانی کابینەی ئیسرائیل هاوڕێیە؛ لەوانە داکۆکی هەندێک لە ڕێبەرانی لایەنی ڕاست لەسەر چێ کردنی شارۆچکە لە غەززە و پێشنیار بۆ گۆڕینی شوێنی خەڵکی غەززە بۆ وڵاتانی دیکە لەلایەن ترامپەوە کە پێشتر مێدیاکان بڵاویان کردەوە.
Your Comment