کوردی سووریا
-
زیاتر لە 30 هەزار منداڵ لە سووریا کوژران
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە مانگی ئازاری ساڵی 2011ەوە کوژرانی 30 هەزار و 756 منداڵی لەو وڵاتە کوژراون.
-
وتەبێژی پێشووی هەسەدە: ئەمریکا لە پشت کۆمەڵکوژی کوردی سووریایە
وتەبێژی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە ڕەخنەگرتن لە ڕۆڵی نێردەی ئەمریکا لە سووریا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو لە پشت کۆمەڵکوژی سەرجەم کەمینەکانی ئەو وڵاتەیە.
-
پەرەسەندنی توندو تیژی دژی کورد لە حەسەکە؛ گرووپێکی ڕزگاریخوازی کورد سەریهەڵدا
دوابەدوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە شاری حەسەکە و هەوڵی کۆمەڵێک کەس بۆ جووڵە بەرەو گەڕەکە کوردییەکان، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکرد.
-
ئەو خنجەرەی زلهێزه بیانییەکان لە پشتی کورد دەیچەقێنن
گۆڤاری میدیا لاین لە لێکۆڵینەوە لە ئەزمونی پێکهاتە کوردییەکان لە عێراق و سووریا و تورکیا هۆشداری دەدات لەوەی زلهێزە بیانییەکان ئامانج و حیساباتی خۆیان پەیڕەو دەکەن و ڕەنگە بە گۆڕینی یەکمایەتییەکانیان، پشتیوانیکردنی هاوپەیمانە ناوخۆییەکان ڕابگرن.
-
ژیان دوای گەڕانەوە بۆ کوردستان؛قەیرانی بێکاری و بێ بژیویی بڕستی کورد سووریا دبڕێت
ئەو کوردانەی کە دەگەڕێنەوە عەفرین لە کوردستانی سووریا لەگەڵ کێشەی ئابووری و بێکاریدا دەجەنگن، دۆخێک کە بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی بژێوی ژیان و کەمبوونەوەی چالاکیی کارگەکان و دابەزینی حەقدەستەکان خراپتر بووە.
-
چارەنووسی کوردی سووریا لە سێبەری شەڕی بەفراوانی کورد وعەرەب لە حەسەکە
ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی کۆمەڵێک لە دانیشتووانی عەرەبی شاری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە کاتێکدا کە پڕۆسەی یەکخستنی پێکهاتەکانی ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە دامودەزگاکانی حکوومەتی ناوەندی بەردەوامە، جارێکی دیکە ناکۆکی لەسەر داهاتووی ئیدارەی ئەم ناوچەیە ئاشکرا کرد.
-
پێگە سەربازییەکانی تورکیا لە سووریا و چارەنووسی ئاوارە کوردەکان
بهدواداچوونێكى ورد و ههستیارى ڕۆژنامهوانى ئاشكرای دهكات، 124 پێگەی سەربازیی تورکیا لە سووریا و كوردستانی سووریا؛ مانەوەی ئەنقەرە درێژدهكاتهوه و چارەنووسی هەزاران ئاوارەی عەفرینو سەرێکانی-شى بە بارمتەگرتووه.
-
عەرەب و کوردی سووریا چییان دەوێت؟
ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی حەسەکە دەریدەخەن کە، بۆ چەسپاندنی سەروەری خۆی، دیمەشق دەبێت هاوسەنگییەک لە نێوان داواکارییەکەی بۆ دەسەڵاتی ناوەندی و داواکاریی کورد بۆ پاراستنی مافە زمانەوانی و کولتوورییەکانی خۆیدا دروست بکات.
-
ڕۆژئاوا دوای شکستی داعش کوردی سووریای فرۆشت
دەیلی سکرام نیوز لە شیکردنەوەیەکدا بۆ پێشهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نووسیویەتی دوای ئەوەی قۆناغی سەرەکی شەڕی داعش بە ڕزگاری کورد کۆتایی هات، یەکمایەتی ئەمنی و سیاسی ڕۆژئاوا پێش پاڵپشتی لە پێکهاتە خۆبەڕێوەبەرییەکانی کورد کەوتووە.
-
دۆخی کۆبانی شڵەژاوە؛ 26 زیندانیی سووتاون
تا ئێستا نۆ زیندانی لە کۆبانی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لهدهستدا و 17 کهسی دیکهش برینداربوون.
-
بۆچی عەرەبە شۆڤێنییەکان هێرش دەکەنە سەر کاروانی پەنابەرانی کوردی سووریا
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، جەختی لەوە کردەوە کە هێرشکردنە سەر کاروانی پەنابەرانی کورد کە لە سەرێکانیەوە دەگەڕێنەوە، هەوڵێکی ڕێکخراوە بۆ تێکدانی ئاشتەوایی لە سووریا.
-
یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
دوای حەوت ساڵ ئاوارەبوون، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی پەنابەران و ئاوارەکانی سەرێکانی کە لە نزیکەی 400 خێزان پێکهاتبوون، گوندی تویان لە جەرگەی حەسەکە و کەمپی وەشوکانی بەرەو زێدی خۆیان بەجێهێشت.
-
یەپەژە تەڤلی وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەبێت
عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشق، ڕێککەوتنی یەپەژە بۆ پەیوەستبوون بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕاگەیاند
-
کوژرانی نزیکەی ١٤ هەزار سووری لە دوای ڕووخانی ئەسەد
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا تا ئێستا ١٣ هەزار و ٥٩٢ کەس لە ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی سووریادا کوژراون؛ کە بەپێی ڕێکخراوەکە زیاتر لە خەڵکی مەدەنی پێکدێت، لەنێویاندا ژن و منداڵان.
-
1.2 میلیۆن هاووڵاتی لە کوردستانی سووریا پێویستیان بە یارمەتی خێرایە
سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە سووریا و نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس لە حەلەب و باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.
-
سووریا چی بەسەر دێت؛ دابەش بوونی کۆمەڵایەتی یان شەڕی ناوخۆیی؟
دروز و عەلەوی و کورد هەریەکەیان بە شێوازی خۆیان جێگەی خۆیان لە پێکهاتە نوێیەکەی دەسەڵاتدا پێناسە دەکەنەوە و نیشانەکانی زنجیرەیەک "شەڕی سارد"ی ناوخۆیی لەو وڵاتەدا هەیە.
-
تۆمەتەکەی ترامپ و دەیان ساڵ بەڵێنی درۆی ئەمریکا بە کورد
لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ دژی کورد تەنیا فەزیحەیەکی سیاسی نییە؛ هەروەها بیرهێنانەوەی دەیان ساڵە بەڵێنە جێبەجێنەکراوەکانن کە ئەمریکا بە گەلێکی داوە کە چەندین جار بوونەتە هاوپەیمانی کاتی لە هاوکێشە ناوچەییەکاندا.
-
پشکی کورد لە نەوتی سووریا دیاری کرا
ڕاپۆرتەکانی تەرخانکردنی لەسەدا ٨ی داهاتی کێڵگە نەوتییەکانی ڕەمیلان بۆ کۆمپانیایەکی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات، گفتوگۆکانی سەبارەت بە ڕادەی ڕاستەقینەی تێکەڵ بوونی هێزە کوردییەکان لە حکومەتی سووریا و ئایندەی لامەرکەزی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵات گەیاندۆتە قۆناغێکی نوێ.
-
یاری دژواری ئەحمەد شەرع لە نێوان کورد و تورکیا
ئەحمەد شەرع هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیە و وڵاتانی عەرەبی فراوانتر بکات لە هەمان کاتدا هێشتا پێویستی بە هاوکاری تورکیا هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانە ئەمنییەکان و کۆنترۆڵکردنی ناوچە کوردستانییەکان.
-
ڕۆژنامەی زایۆنیستی: شەڕ کەوتووەتە نێوان ئەمریکا و گرووپە کوردەکان
دەزگایەکی ڕاگەیاندنی زایۆنیستی هۆشداریی لە قووڵبوونەوەی کێشەی نێوان تاقمە جودایی خوازە کوردییەکان و ئەمریکا دا و نووسی کە ئەمە دەتوانێت پاڵیان بنێت بەرەو ئێران یان تورکیا.
-
هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا و هەوڵی ئەحمەد شەرع بۆ ڕیشەکێش کردنی کورد
وردەکارییەکانی دابەشکردنی کورسی پەرلەمانی سووریا و ڕێککەوتنەکانی پشت پەردەی نێوان ئەکتەرە سیاسییەکان لە ئێستاوە شەپۆلێکی ڕەخنە و ناڕازیەتی توندی لایەنە کوردییەکانی سووریای لێکەوتووەتەوە.
-
کوردی سووریا: دیمەشق فێڵی سیاسیمان لێ دەکات
دە پارتى کوردى کوردستانى سووریا بەیاننامەیەکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە تەرخانکردنى چوار کورسى بۆ نوێنەرایەتیکردنى کورد لە مەجلیسى گەلى سوریا و بڕیارەکەیان بە "فێڵى سیاسی" و پێچەوانەى واقیعى دیمۆگرافی و سیاسی وڵاتەکەیان ناوبرد.
-
فەرماندەیەکی ناسراوی کورد هێرشی کردە سەر ترامپ
لە وەڵامی لێدوانە مشتومڕاوییەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە کورد و ناردنی چەک، پۆلادجان، فەرماندەی پێشووی هێزە کوردییەکانی سووریا، جەختی لەوە کردەوە کە کورد لە ماوەی دەیان ساڵەی شەڕی داعشدا باجی قورسی داوە، بەڵام هەرجارە دوای گۆڕانی هاوکێشە سیاسییەکان لەلایەن زلهێزەکانی ڕۆژئاواوە پەراوێزخراون.
-
کوردی لە سووریا قەدەغەیە و تورکی ئازاده !
سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆ فەرمییەکانی شارە کوردییەکانی باکووری سووریا، لە کاتێکدایە کە بەشێوەیەی ئازادانە بەکارهێنانی زمانی تورکی لە ناوچەکانی ژێر کاریگەری گرووپەکانی سەر بە ئەنقەرە بەردەوامە، و ئەمەش شەپۆلێکی تووڕەیی و ناڕەزایی کوردی لێکەوتۆتەوە.
-
پەکەکە قۆناغێکی نوێی چالاکی دەستپێدەکات
پارتی کرێکارانی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی نوێی چالاکی.
-
چوار لیوای شەڕڤانانی کورد تەڤلی سوپای سووریا بوون
بریکاری وەزیری بەرگری حکومەتی کاتی سوریا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشێوەیەکی فەرمی بە پێکهێنانی چوار لیوا لە پێکهاتەی سوپادا تێکەڵ کراون
-
گەڕەکە کوردەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە چ بارودۆخێکدان ؟
لەگەڵ کۆتایی پێکدادانەکانی مانگی یەک و جێگیرکردنی هێزەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، ئەم گەڕەکانە کە پێشتر لەژێر خۆبەڕێوەبەریدا بوون، سەرەڕای ئارامییەکی کەم، بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی نائەمنی و قەیرانی ئابووری و نیگەرانییە بەرفراوانەکانی مەدەنی.
-
پاشهاتی لاواز کردنی کوردی سووریا؛ هەڵاتنی هەزاران داعشی
دوابەدوای داڕمانی ئەو پێکهاتەیەی کە لەژێر دەستی کورددایە لە باکووری سووریا، هەزاران زیندانی داعش و خێزانەکانیان بێسەروشوێن بوون یان گواستراونەتەوە بۆ ناوچە جیاوازەکان.
-
کورد لە سووریا و تورکیا لە چ دۆخێکدایە؟
شرۆڤەکارێکی پرسەکانی کورد لە ڕاپۆرتێکی نوێدا دەنووسێت کورد ڕووبەڕووی فشار بووەتەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی دەستکەوتە سیاسییەکانی لە سووریا و وەستانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
-
ئەمریکا بۆچی وازی لە کوردی سووریا هێنا ؟
ڕاپۆرتێکی نوێی شیکاری دەریدەخات کە دوای دە ساڵ لە هاوکاری سەربازی لەگەڵ هێزە کوردەکانی سووریا، ئێستا واشنتۆن بە گۆڕینی هاوکێشەکانی دیمەشق و کەمکردنەوەی پێداویستییە مەیدانییەکان، سیاسەتی خۆی دووبارە دادەڕێژێتەوە و کۆتایی بە پشتیوانی ستراتیژیی لە هاوپەیمانەکانی پێشووی خۆی لە باکووری سووریا دەهێنێت.