بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سوریا (پەیەدە) ڕایگەیاند، سەرەڕای واژۆکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئاداری نێوان سەرۆکی کاتی سووریا و فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەڵام جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی بەهۆی بێ ئیرادەیی و خامساردی دیمەشق و نەبوونی ئیرادەی سیاسییەوە وەستاوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە جیاوازییە بنەڕەتییەکان لەسەر داننان بە مافەکانی کورد و کەمینەکانی دیکە وایکردووە ئایندەی ڕێککەوتنەکە ناڕوون بێت.
لە 10ی مارسی 2025، ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا و مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بە ئامانجی تێکەڵکردنی ئەو هێزانە لە پێکهاتەی حکومەتی سووریادا.
Your Comment