AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٢ ١٦:٠٥

لاریجانی: ئەمریکا دەستێوەردان لە لوبنان دەکات نەک ئێران

لاریجانی: ئەمریکا دەستێوەردان لە لوبنان دەکات نەک ئێران

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: ئێمە هیچ پلان و دەستێوەردانێکمان بۆ لوبنان نییە و ئەمریکا پلانتان بۆ دەڕێژێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە دەسەڵاتی ئێران لە یەکڕیزی گەل و شۆڕشێکی قووڵی جەماوەرییەوە سەرچاوە دەگرێت .

ڕاشیگەیاند: ئێمە هەرگیز وەک ئامرازێک سەیری دۆستەکانمان ناکەین و پێمان وایە بەرخۆدان هۆشیارییەکی قووڵ و بیرکردنەوەی فراوانی هەیە و پێویستی بە هیچ ڕێنماییەکی دیکە نییە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەو پلانانەی کە وڵاتانی دیکە بۆ لوبنان ڕێکی دەخەن، وتی: وڵاتانی دەرەوەی لوبنان نابێت فەرمان بە لوبنان بدەن، گەلی لوبنان نەتەوەیەکی ژیرە و دەتوانێت بڕیاری خۆی بدات، هەر بڕیارێکیش حکومەتی لوبنان بە پشتیوانی بەرخۆدان بیدات، لەلایەن ئێمەوە ڕێزی لێدەگیرێت.

یەبارەت بە پەیامی ئەم سەفەرە لاریجانی ڕوونی کردەوە: پەیامەکەمان یەک خاڵی بنەڕەتی هەیە، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە حکومەتەکانی ناوچەکە سەربەخۆ و بەهێز بن، لوبنان پێویستی بە فەرمانی ئەودیوی ئاو نییە، ڵەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کە هەر وڵاتێک مافی خۆیەتی بڕیار بۆ داهاتووی خۆی بدات، ئێمە پلانمان بۆ لوبنان نەهێناوە، ئەمریکییەکان پلانێکیان هێناوە. ئێمە هیچ دەستوەردانێکمان لە بڕیاردانتاندا نییە.

لاریجانی هۆشداری دا لە تێکدانی دوژمنانی گەلانی ئێران و لوبنان و جەختی کردەوە: ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی پڕوپاگەندەوە جێگەی دۆست و دوژمن بگۆڕن. دوژمنەکەت ئیسرائیلە کە هێرشی کردە سەرت و دۆستەکەت ئەو کەسەیە کە بەرەنگاری ئیسرائیل بووەوە، بۆیە قەدری بزانە.

لاریجانی ڕایگەیاند کە میحوەری بەرخۆدان لەسەر بنەمای فەرمانی بیانییەکان دروست نەبووە و جەختی لەوە کردەوە: بەرخۆدان چەقی نیشتمانیی لوبنان و وڵاتانی دیکەی ئیسلامییە. ئەگەر سەیری مێژووی بەرخۆدان بکەیت، بۆت دەردەکەوێت کە بەرخۆدان هەمیشە لە دژی ڕەوتی بێگانە دروست بووە. لە لوبنان کاتێک ئیسرائیل بەیرووتی گرت، حزبوڵڵای لوبنان دروست بوو؛ کاتێک عێراق لەلایەن ئەمریکاوە داگیرکرا، بزووتنەوەیەکی بەرخۆدان دروست بوو. لە یەمەن کاتێک بۆردومان کرا بەرخۆدان دروست بوو.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا ئێران هاوکاری سەربازی دەکات بۆ لوبنان ئەگەر ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە سەر لوبنان، وتی: ئەگەر حکومەتی لوبنان داوای هاوکاری سەربازیمان لێبکات، ئێمە ئەو هاوکارییە دابین دەکەین.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئێران هیچ نیازێکی نییە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتان بکات، وتی: پێویستە حکوومەتی لوبنان لەگەڵ هۆزە جیاوازەکان قسە بکات و بگاتە ئەنجامێک، ئەو کەسە دەستوەردان لە کاروباری لوبنان دەکات کە، پلانێک و خشتەی کاتی کارکردنت پێدەدات لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە، ئێمە پلانمان پێتان نەداوە.

News ID 56384

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha