بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لە دیداری عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی، ڕایگەیاند: لوبنان لە چوارچێوەی سەروەری نیشتمانی و دۆستایەتیی ڕێزدارانە و بەرامبەر، حەز بە هاوکاری لەگەڵ ئێران دەکات.
ڕاشیگەیاند: ڕاوێژی ئەم دواییەی هەندێک لە بەرپرسانی ئێرانی، یارمەتیدەر نییە و ئەو دۆستایەتییەی کە دەمانەوێ لوبنان و ئێران لێک نزیک بکاتەوە، نابێ لەگەڵ گرووپێک یان ڕێکخراوێکی لوبنانی بێت، بەڵکوو دەبێ لەگەڵ هەموو لوبنانییەکان بێت.
عەون بە ئاماژە بەوەی کە لوبنان دواجار هی هەموو هاووڵاتیانیەتی و دەوڵەتی لوبنان دەبێ بە دامودەزگای دەستوور و ئاسایشەوە پاڵپشتی لە هەموو گرووپە لوبنانییەکان بکات، جەختی کرد: ئێمە دژی هەر جۆرە دەستێوەردانی ناوخۆیی لە هەر لایەکەوەین و دەمانەوێ کە لوبنان پاوەجێ و سەقامگیر بێت، تا بەرژەوەندیی هەموو لوبنانییەکان بەبێ هیچ هەڵاواردنێک دەستەبەر بێت.
سەرۆک کۆماری لوبنان جەختی لەوەش کرد: لوبنان هیچکات لە کاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێک و لەوان ئێران دەستێوەردانی نەکردووە و ڕێزی لە هەرێمی تایبەتیان ناوە و دەستێوەردانی هیچ کەس لە کاروباری ناوخۆیی قبووڵ ناکات.
لای خۆشیەوە لاریجانی وتی: تاران ئامادەیە یارمەتی لوبنان بدات.
Your Comment