AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٧ ١٠:٥٤

لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی "کۆریدۆری زەنگزوور" لە هەواڵدەری مێهر هاتە ئاراوە؛

"کۆریدۆری زەنگزوور" گەڵاڵەیەکی 34 ساڵەی ئەمریکی-ئیسرائیلییە

"کۆریدۆری زەنگزوور" گەڵاڵەیەکی 34 ساڵەی ئەمریکی-ئیسرائیلییە

داریووش سەفەرنەژاد کارناسی باڵای قەفقاز دەڵێت کە کۆریدۆری زەنگزوو گەڵاڵەیەکی34 ساڵەی ئەمریکییە کە ئێران و ڕووسیا لە هەمان سەرەتاوە لە بەرانبەریدا وەستانەوە؛ هەر بۆیە تا بە ئەمڕۆ جێبەجێ نەکراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی "کۆریدۆری زەنگزوور"؛ هەڕەشە ژێئۆپۆلیتیکەکان لە دژی ئێران و ڕوانگەی ئەکتەرە جیاوازەکان بە بەشداری شوعەیب بەهمەن سەرۆکی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەکانی جیهانی سەردەم، داریووش سەفەرنەژاد کارناسی باڵای قەفقاز، ئێحسان موەحدیان مامۆستای زانکۆ و کارناسی باڵای پرسەکانی قەفقاز، دکتۆر مەهدی ڕەحمەتی کارگێڕی گرووپی مێدیایی مێهر و محەمەد ڕەزا مورادی بەڕێوەبەری کارناس و بەرپرسی گشتی نێودەوڵەتی و هەواڵە دەرەکییەکانی هەواڵدەری مێهر ڕۆژی سێشەممە 14 ی گەلاوێژ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی هەواڵدەری مێهر بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای ئەو کۆبوونەوە محەمەدڕەزا مورادی کورتەیەک لە گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە زەنگزووری پێشکەش کرد: لە ئەو کاتەوە کە شەڕەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستی پێکرد، پێوەندی لەگەڵ نەخجەوان بووە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە. هەروەها "قەرەباغی کوێستانی" کە ناوچەیەکی ئەرمەنی نشین لە خاکی ئازەربایجان بوو و لە ڕێگای لاچینەوە پێوەند دەدرایەوە بە ئەرمینیاوە و ساڵەها ئەو پێوەندییە درێژەی هەبوو پرسێک بوو کە شەڕەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیای گەش کردەوە؛ چونکوو ئازەربایجان هەوڵی دەدا کۆنترۆڵی ئەو ناوچە بەدەستەوە بگرێت. لە ئەو چەند شەڕەدا کە ڕووی دا ئازەربایجان ئەو ناوچەیەی کۆنترۆڵ کرد و بەهۆی گوشار لەسەر ئەرمەنییەکانەوە، خەڵک ئەو ناوچەیەی چۆڵ کرد و بەو پێیە گرینگترین بڕگەی ڕێککەوتنی 2020 واتا پێوەندی ئەمنی خەڵکی ئەو ناوچە لەگەڵ ئەرمینیا، لەلایەن ئازەربایجانەوە پێشێل کرا. کۆماری ئازەربایجان بە پێی بڕگەی 9 ی ڕێککەوتنی سێ قۆڵی پاگەندەی کرد کە ئەرمینیا بە پێی ئەو ڕێککەوتنە بەڵێنی داوە اڵان و کۆریدۆرێک لەلای ئازەربایجانەوە بەرەو نەخجەوان بکێشێت. بۆیە ئەو ئازەربایجان هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە و لە یەک مانگی دواییدا ئەو هەوڵانە گەییشتووەتە لووتکە. کۆریدۆری زەنگزوور بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەرمینیا و دیکەی ئەکتەرە ناوچەییەکان کە لەگەڵ قەفقازی باشووری پێوەندیان هەیە مەترسییەکی ئەمنیەتی دێتە ئەژمار. گرینگترین پرس بۆ ئێران ئەوەیە کە پێوەندی زەوینی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەرمینیا دەبچڕێت و تەنانەت ڕێگای زەوینی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپیش دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە. لە درێژەدا کورتەیەک لە ئەو کۆبوونەوە گرینگە دێت:

"کۆریدۆری زەنگزوور" گەڵاڵەیەکی 34 ساڵەی ئەمریکی-ئیسرائیلییە
مێدیا؛ پێشەنگی ڕێكکەوتن و پێکهێنانی داهاتووی هاوبەشی نێوان دراوسێکانی ناوچەیەک

دکتۆر مەهدی ڕەحمەتی وەکوو کەسێک کە بە لێدوانەکەی کۆبوونەوەکەی کردەوە لە سەرەتادا وتی: گفتوگۆی مێدیایی سەبارەت بە پرسە گرینگەکانی نواچەکە پێویستە. ئەگەر هەموومان بتوانین سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکان کە لە ئاستی ناوچەکە دێتە ئاراوە گفتوگۆی مێدیایی گونجاو پێک بهێنین بەدڵنیاییەوە کاریگەری نەتەوەیی و نێودەوڵەتی بەرچاو بەدەست دەهێنین.

ناوبراو زیادی کرد: زۆربەمان لە بوارە لێزانییەکانی خۆمان خاوەن زانست و ئەزمووونین کە گواستنەوەیان بۆ یەکتر لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەتایبەتی داڵانەکان ئەمڕۆ داڵانی زەنگزوور بۆ ئێمە پرسێکی گرینگە، بەبایەخە.

دکتۆر ڕەحمەتی جەختی کرد: داهاتووی دراوسێکانی ناوچەیەک بە بێ یەکتر پێک نایەت. مێدیاکان دەتوانن پێشەنگی ڕێککەوتن و پێکهێنانی داهاتووی هاوبەشی نێوان دراوسێکانی ناوچەیەک بن. گفتوگۆیەکی مێدیایی دەتوانێت داهاتووی سیاسی پێک بهێنێت و سیاسەت بخاتە ژێر کاریگەرییەوە. ئێران وەکوو وڵاتێک کە پێشینەی مێژوویی درێژی لە ناوچەکە کە کۆریدۆری زەنگزووی بۆی گرینگە، هەیە دەتوانێت توانی گواستنەوەی سەرجەم ئایدیاکان بگرێتە ئەستۆ و بگاتە کۆبەندێک گونجاو.

"کۆریدۆری زەنگزوور" گەڵاڵەیەکی 34 ساڵەی ئەمریکی-ئیسرائیلییە

"کۆریدۆری زەنگزوور"؛ گەڵاڵەیەکی 34 ساڵەی ئەمریکی و پێکهێنانی ڕژیمی نوێ لە قەفقازی باشووری


داریووش سەفەر نەژاد یەکێکی دیکە لە ئەو کەسانەی کە لە ئەو کۆبوونەوە لێدوانی دا وتی: کۆریدۆری زەنگزوور گەڵاڵەیەکی 34 ساڵەی ئەمریکییە. ئەمریکا 34 ساڵە کە ئەو گەڵاڵە لەژێر ناوی "گەڵاڵەی گوبل" ی لەسەردایە و زەنگزوو ناوی ئەمڕۆژی و نموونەی نوێی هەمان گەڵاڵەی 34 ساڵی پێشە. ئێران و ڕووسیا لە بەرانبەر ئەو گەڵاڵە لە هەمان سەرەتاوە وەستانەوە؛ بۆیە تا بە ئەمڕۆ جێبەجێ نەکراوە.

ناوبراو زیادی کرد: ناتۆ پشتیوانی سەرەکی کۆریدۆری زەنگزوور بووە و دواتریش ئەمریا، ئەورووپا، ئیسرائیل، تورکیا و تەکفیرییەکانن. تورکیا لە داڵانی زەنگزوور ڕۆڵێکی پڕڕەنگی هەیە چونکوو فەرماندەیی ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ناتۆ لە تورکیا جێگیرە. تورکیا لە قەفقاز، ئاسیای ناوەندی و تەنانەت لە ئەفغانستان و بالکان ڕۆڵی گرینگیان هەیە بۆیە کە فەرماندەیی باشووری ڕۆژهەڵاتی ناتۆ لە تورکیا جێگیرە و ئەو وڵاتە بە وەکالەت لە ناتۆ ڕۆڵ دەگێڕێت.

ئەو کارناسە بە وتنی ئەوەی کە گرینگترین پرسی زەنگزوور دوو کۆبوونەوەیەکە کە لە سێ مانگی دواییدا پێک هاتووە، وتی: یەکەم کۆبوونەوە لە تورکیا و دووهەمیشی لە ئەبوو زەبی ئیمارات بە بێ بەشداری ڕووسیا وەکوو ناوبژیوانی ئاشتی قەرەباغ لە 2020 ی زایینی پێک هاتووە. بڕیارە دراوە کە کۆنسرسیۆمێک بە بەشداری کۆمپانیا ئەمریکی، ئەورووپی، ئیسرائیل، تورکیایی، ئازەربایجانی و ئەرمینیایی پێک بێت. نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیاش قبووڵی کردووە کە بۆ ماوەی 100 ساڵ بە شێوەی دوفاکتۆ سەروەری کۆریدۆری زەنگزوور بە درێژایی چل و چەند کیلۆمەتر و بە پانایی پێنج بۆ شەش کیلۆمەتر بە کۆریدۆرەکە تەرخان بکرێت.

سەفەر نەژاد زیادی کرد: ئەگەر ئەوان بەدوای کردنەوەی جادەوەن، جادە 50 بۆ 60 مەتر دەبێت، ڕێگای ئاسنیش 100 مەتر زیاتری ناوێت. کاتێک پانایی 6 کیلۆمەتری لە زەوی و ئاسمانەوە لەبەرچاو دەگیردرێت، نیشانی دەدات کە گەڵاڵەکان زیاتر لە رەوتێک و ئاڵوگۆڕیەکی ئابووریە بەڵکوو پڕۆژەیەکی ستراتیژیک لەبەرچاو گیراوە، لە شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەرێمی ئاسمانی ئەو کۆریدۆرە لەلایەن فڕۆکە ئێف 34 و 16 ەکانی ئیسرائیلەوە لە بوردمانەکانی تاران و کەرەج و باکوور بەکار هات.

"کۆریدۆری زەنگزوور" گەڵاڵەیەکی 34 ساڵەی ئەمریکی-ئیسرائیلییە

ناوبرو درێژەی دا: بەپێی بەرنامە ئەنجام دراوە لە دوو خول کۆبوونەوە لە تورکیا و ئەبووزەبی پاشینیان بە ئیلهام عەلیۆف جەختی کردووە کە ناوی زەنگزوو بە زمان نەهێنێت بەڵکوو بڵێت ڕێگای پێوەندی ئەرمینیا بۆ ئەورووپا؛ ئێرانییەکان لەسەر زەنگزوور هەستیارن و ئەرمینییەکانیش کۆریدۆری زەنگزوور بە ناوی ڕێگای پەڕینەوەی سیونیک دەناسن.


جوگرافیای ئێران بە کۆریدۆری زەنگزوور دەبێتە جوگرافیایەکی خنکاو

شوعەیب بەهمەن لە درێژەی ئەو کۆبوونەوە وتی: پڕۆژەگەلێکی گەورە لە دەوروبەری ئێران خەریکە پێک دێت کە کۆریدۆری زەنگزوو بەشێک لە ئەوانە. ساڵەهایە کە لە ڕۆژهەڵاتی ئێران باس لە داڕشتن و کردنەوەی کۆردیدۆرێک بە ناوی لاجورد دەکرێت. پاکستان و ئەفغانستان لە ڕێگای ئەو کۆریدۆرەوە دەلکێنە تورکەمەنستانەوە. هەروەها توانایی لکان لە ڕێغای دەریای کاسپیەنەوە بۆ باکووش هەیە. بۆ پێوەندی ئەفغانستان و پاکستان بە تورکیا و ئەورووپا، ئێران کەمترین تێچوو و خێراترین ڕێگایە. بەڵام ئەوان ئامادەن ڕێگاکە دەور بدەنەوە و ڕێگای ئاسنی، دەریایی و زەوینی دروست بکەن بەس ئێران لە ڕێگا ترانزیتیەکان وەلا بنێن.

ناوبراو زیادی کرد: کۆریدۆرێکی دیکە بە ناوی ئایمەک لە باشووری ئێران لێک دراوەتەوە، ئەو کۆریدۆرە لە هیندەوە دەست پێدەکات و دەگاتە وڵاتانی پەراوێزی باشووری کەنداوی فارس و تا ناوچە داگیرکراوەکان و مەدیتەرانە و ئەورووپا دەگرێتەوە. لە کردەوەدا بە کردنەوەی ئەو کۆریدۆرە ، کەنداوی فارس وەکوو ناوچەیەکی ژێئۆپۆلیتیک وەلا دەنرێت. هەروەها کۆردیدۆری ڕێگای گەشە لە ڕۆژاوای ئێران لە ئارادایە. لە ڕێگای کەنداوی فارس و عێراقەوە ڕێگایەک بەرەو تورکیا دەکێشرێت کە ئەویش وەکوو پێشووەکان وەلانانی ئێران شوێنگیری دەکات.

"کۆریدۆری زەنگزوور" گەڵاڵەیەکی 34 ساڵەی ئەمریکی-ئیسرائیلییە

ئەو چوار کۆریدۆرە دەبنە هۆی ئەوەی کە جوگرافیای ئێران ببێتە جوگرافیایەکی خنکاو و وەلانانی ئێران لە ڕێگا گرینگە بازرگانیە نێودەوڵەتی و ترانزیتییەکان و ئەگەر وڵاتێکیش لە ئابووری نێودەوڵەتی وەلابنرێت تووشی خەساری بەربڵاو دەبێت و بە ئاسانی گەمارۆ دەدرێت و هێرشی دەکرێتە سەر.


زەنگزوور کۆریدۆرێک بە بەرژەوەندی ئابوورییە؟

ئێحسان موەحدیان یەکێکی دیکە لە ئەو کەسانەی کە لێدوانیان دا، وتی: ئەمڕۆ گرینگایەتی ناوچەی قەفقاز گەییشتووەتە ئەو ئاستە کە ئەمریکا داکۆکی خۆی لەسەر وڵاتانی عەرەبی هەڵگرتووە و خستوویەتە سەر ئازەربایجان. باکوو بووەتە خاڵێکی گرینگ کە بڕیارە پەیمانی ئاشتی لەوێوە بۆ دیکەی ناوچەکانی جیهان لەوانە ئاسیای ناوەندی بسەپێت و بگاتە ئاسیای ڕۆژاوا.

ناوبراو زیادی کرد: ئازەربایجان هەوڵی داوە کە زەنگزوور وەکوو کۆریدۆرێک بە بەرژەوەندی ئابوورییەوە نیشان بدات لە حاڵێکدا کە ئەو کۆریدۆرە ئاسایش و یەکپارچەیی ئێرانی کردووەتە ئامانج. ئەگەر بەدوای ڕێگاوەن، ساڵەهایە لە جورجیاوە هاتوچۆ دەکەن. داکۆکی بۆ پەڕینەوە لە پاڵ سنوورەکانی ئێرانەوە لە ئەو ناوچە کوێستانییە چییە؟ لەلای باکووەوە هاوکاری ناوچەیی نابینم بەڵکووو هاوکاری سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەبینم.
"کۆریدۆری زەنگزوور" گەڵاڵەیەکی 34 ساڵەی ئەمریکی-ئیسرائیلییە

News ID 56308

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha