بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری ئەوڕۆی لەگەڵ واهان گۆستانیان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان لە تاران، وێڕای بستنی ڕاپۆرتی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان لە گۆڕانکارییە هاوپەیوەندەکان بە ناوچەی قەفقازی باشووری، وتی: ئێران و ئەرمەنستان پەیوەندیی زۆر باشیان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا پێکەوە هەیە و پێویستە بەرپرسانی هەر دوو وڵات تەرکیزی زیاتر بخەنە سەر پەرەدان و قووڵترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەوڵ بۆ ئاشتی سەقامگیریی قەفقازی باشووری.
عێراقچی هەروەها هەڵوێستی بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵپشتی لە ئاشتەوایی نێوزن کۆماری ئەرمەنستان و ئازەربایجانی بیر هێنانەیەوە و وتیشی: هەوڵ بۆ کردنەوەی ڕێگەی پەیوەندی دەبێ پەیوەست ڕێزنان لە تەواوەتی سەرزەوینی و سەروەری نیشتمانی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی و تێبینیی هەموو وڵاتانی ناوچە ئەنجام بدرێت و هیچ پلانێک بۆ کردنەوەی ڕێگاکان نابێ ببێتە هۆی گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچە یان ئاڵۆزی لە بوارەکانی پەیوەندیی وڵاتانی دیکە ناوچەکە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها گرینگیی بەهرەمەندی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ناوچە لە بەرژەوەندیی ڕێککەوتنگەلی ئاشتیی بیر هێنایەوە و جەختی لە زەروورەتی چارەسەریی پرسەکانی ناوچە لە لایەن وڵاتانی ناوچە لە چوارچێوەی میکانیزمی 3+3 و بەدوور لە دەستێوەردانی ئەکتەرانی سەرووناوچەیی کرد.
Your Comment