بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی لە دیداری واهان گوستانیان، جێگری وەزیری دەرەوە و هاوئاهەنگکەری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئەرمەنستان و ئێران، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام خوازیاری ئاشتی و ئاسایشی سەقامگیر لە نێوان دراوسێکانیەتی و زیاتر لە هەر وڵاتێکی تر جەختی لە حەوانەوە و ئاشتەوایی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان دەکات.
ویلایەتی بە داکۆکی لەوەی کە "وڵاتانی ناوچە دەبێ خۆیان چارەنووسی ناوچەکە دیاری بکەن"، وتی: ڕۆڵی وڵاتانی سەرووناوچەیی کە دوژمنایەتیان هەمبەر بە ئێمە ئاشکرا و ئامادەبوونیان لەم ناوچەدا بۆتە هۆی ئاژاوە و بشیوی، بۆ ئێمە قبووڵ ناکرێت.
ئێمە هەر گۆڕانکارییەک لە نزیکیی سنوورەکانماندا لە ژێر چاوەدێری دەگرین و وەڵامی هەر هەڵمەتێک دەدەینەوە کە مەترسیی هەبێت بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان.
Your Comment