بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی نوورەدین سۆفی لە ئەندامانی پایەبەرز و ئەندامی دەستەی ڕێىەرایەت پەکەکە کە لە شاری قامیشلۆ بەڕێوە چوو، لە سەر ڕۆڵی بەرچاوی ناوبراو لە چل ساڵ شۆڕشدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە هەر ئەو جۆرە کە لەگەڵ داعش شەڕیان کرد، شەڕ درێژەی هەیە و هێزەکانی هەسەدە پێگەی خۆیان لە سووریای نوێ دەدۆزنەوە.
ناوبرا زیادی کرد: ڕۆڵی نوورەدین سۆفی لە هەموو پێکهاتەکانی کوردستانی سووریا و لە تۆکمە کردنەوەی برایەتی لە نێوان خەڵکی ناوچەکە بەرچاو بوو. ئەو لەگەڵ هەموو هۆزەکان لەوانە کورد، عەرەب و سریانی پێوەندییەکی باش و برایانەی هەبوو و ئەوە یەکێک لە دەستکەوتە گرینگەکانی سەرهەڵدانی کوردستانی سووریایە.
هەروەها وتیشی: ئێمە ڕێگای شەهیدانمان درێژە دەدەین و خوێنیان هەرگیز بە فیڕۆ ناڕوات . نوورەدین سۆفی لە دامەزرێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بوو و هێزە عەرەبەکان متمانەی تەواویان پێبوو. ئێمە شانازی بە ئەو هاوڕێیەی خۆمانەوە دەکەین.
Your Comment