بەڕێوەبەری خۆسەر
-
لە لایەن هیزە کوردەکانی سووریا؛
دەستگیریی 73 ئەندامی داعش لە کەمپی ئەلهەول و هاوێری
لە پێنج ڕۆژ ئۆپەراسیۆنی "ئاسایشی پاوەجێ" کە بە هاوبەشی لە لایەن سەدەفە، یەپەژە و ئاسایشی کوردستانی سووریا لە کەمپی ئەلهەوڵ و هاوێریدا ئەنجام درا، تا ئێستا 73 ئەندامی داعش دەستگیر کراون.
-
کارناسێکی ڕۆژهەڵاتی ناوین ئیدعای کرد؛
هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردانی سووریا بە ئیزنی ئەمریکا
کارناسێکی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پاگەندەی کرد هێرشی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بە ئیزنی ئەمریکا ئەنجام دراوە.
-
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە:
سیاسەتی فاشیستی تورکیا هەمبەر بە کوردەکان نەگۆڕاوە
فەوزا یووسف بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا بە بیانووی بێهۆ هێرشی کردۆتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختی کرد: لەگەری دەست هەڵنەگرتنی تورکیا لە سیاسەتی خۆی بۆ نەکۆڵی و وێرانگەری، هیچ گۆرانێک مسۆگەر نابێت.
-
دامەزراوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کرد:
ئەردۆغان پیلانی هەیە بۆ لەبار بردنی دەستکەوتی سیاسی و سەربازی کورد
ئینستیتیوتی کەی پی ئای وێرانکردنی پێکهاتەی سیاسی- سەربازی کوردەکانی سووریای بە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق زانیوە.
-
لە ئۆپراسیۆنێکدا؛
دەستگیری سیخوڕێکی میت لە کوردستانی سووریا/ ئاسایش دانپێدانانەکانی بڵاو کردەوە
هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا لە دەستگیری کەسێک بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حکومەتی تورکیا لە قامیشلۆ و بڵاو کردنەوەی دانپێدانانەکانی هەواڵی دا.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا ڕووداوە تیرپریستییەکەی کرمانی ئیدانە کرد
بەڕێوەبەرایەتی خۆسە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرمان، ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی بە توندی ئیدانە کرد.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا:
هێرشەکانی تورکیا کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر هەموو ناوچەکە و قەیرانی سووریا قووڵ تر دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایتی خۆسەر بە ئاماژە بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەرتەشی تورکیا لەسەر دۆخی ناوچەکە، ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانەلەمپەرن لە سەر ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر و چڕ بوونەوەی قەیرانی سووریا لە هەموو بوارەکاندا.
-
گواستنەوەی 173 بنەماڵەی داعش لە کەمپی هەول بۆ عێراق
173 بنەماڵەی عێڕاقی بەهاوئاهەنگی لە نێوان AANES و حکومەتی عێڕاق لە کەمپی هەولەوە لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە گواسترانەوە بۆ عێڕاق.
-
ناردنەوەی ژمارەیەک داعشی لە سووریاوە بۆ ئینگلیز
شاندێک لەلایەن حکومەتی بریتانیاوە وێڕای سەفەر بۆ کوردستانی سووریا، ژنێک و 5 منداڵی ئەندامی بنەماڵەی داعشی دانیشتوونی کەمپەکانی ئەو ناوچەیان لە نوێنەرانیAANES وەرگرت.
-
کوردی سووریا 96 داعشی ڕادەستی قرقیزستان کردەوە
شاندێک لە کۆماری قرقیزستانەوە لە سەفەری خۆیدا بۆ کوردستانی سووریا، 96 کەس لە ژنان و منداڵانی بنەماڵی داعشییەکانیان وەرگرتەوە.
-
بە توندبوونەوەی گرژییەکان؛
لایەنگریی ئەمریکا لە عەرەبەکانی باکووری سووریا/ڕۆڵی کورد دەبێ کەم ببێتەوە
دیپلۆماتە ڕۆژاواییەکان بە ڕۆیتێرزیان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا بە پێچەوانەی ڕای کوردەکان پێ وایە ئەبێ عەرەبەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کاروباری ئەو ناوچە ڕۆڵی زیاتریان هەبێت.
-
بەدران چیا کورد:
دادپەروەری ڕاستەقینە دەرکردنی داگیرکارانی کوردستانی سووریایە
بەدران چیا کورد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وێڕای پێشوازی لە بڕیاری ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی سەرکردەی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا وتی:دادپەروەری ڕاستەقینە دەرکردنی داگیرکارانی کوردستانی سووریایە.
-
بەڕێوەبەری خۆسەر:
پرسی منداڵانی زیندانی داعشی مەترسییەکی گەورە بۆ سەر داهاتووی ناوچەکە و جیهانە
بەڕێوەبەری خۆسەر جارێکی دیکە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد تا وێڕای لێپرسینەوەی ئەندامانی داعش، بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ پرسی منداڵانی بنەماڵە داعشییەکان یارمەتیدەریان بن.
-
لە لەیاننامەیەکدا ڕاگەیێندرا:
کوردی سووریا ڕەخنەی توند لە بێدەنگی ئەمریکا بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا دەگرێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هاوپەیوەند بە هێرشی درۆنی ئەم دواییەی تورکیا کە بووە هۆی کوژرانی فەرماندەیەک و سێ ئەندامی هەسەدە ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و مسۆگەرکەرانی ئاگربڕ ئەبێ هەمبەر ئەو هێرشانە هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت.
-
مەزڵۆم کۆبانێ:
پەرە بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی سووریا دەدەین
مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە بە ئاماژە بە بەرخۆدانی 19 ی جوولای لە گەشە و پەرەپێدانی زیاتری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هەواڵی دا.
-
وەزارەتی دەرەوەی سووریا:
دیداری شاندی فەڕەنسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی نایاساییە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا چوونی شاندێک لە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بۆ خاکی سووریای نایاسایی وەسف کرد و بە توندی ئیدانەی کرد.
-
ساڵح موسلێم:
ئامانجی هێرشەکانی تورکیا لەناوبردنی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردە لە سووریا
ساڵح موسلێم هاوسەرۆکی پەیەدە وێڕای ئاماژە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەو هێرشانە خەساردان لە بەڕێوەبەری خۆسەر و لەناوبردنیە.
-
ئامێنە ئوسی جێگری هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر:
هیچ مەرج و داخوازییەکمان بۆ گواستنەوەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان نییە
ئامێنە ئوسی جێگری هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایتی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند کە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هیچ مەرج و داخوازییەکی بۆ گواستنەوەی یارمەتی بۆ ناوچەکانی دیکەی سووریای نییە.
-
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا:
تورکیا هۆکارێکی ناسەقامگیرییەکان و شەڕ لە سووریا بووە
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەری خۆسەر دیداری کرد و لە ئەو دیدارە دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.
-
بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە کوردستانی سووریا:
کورد و حکومەتی ناوەندیی سووریا هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسییان نەکردووە
بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە کوردستانی سووریا ڕەتیدەکاتەوە، لەگەڵ حکومەتی سوریا گفتوگۆ و رێککەوتنی سیاسییان کردبێت و دەڵێت: بوونی ھێزەکانی سوریا لە منبج و کوبانێ لە چوارچێوەی رێکەوتنی ٢٠١٩یە.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا:
ئەردۆغان، ناتۆ لە دژی کوردەکان بەکار دەهێنێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا هەوڵەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان لە ڕەت کردنەوەی ئەندامێتی فەنلاند و سوید لە ناتۆی، هەوڵ بۆ بەدەستەوە گرتنی کۆنترۆڵی ناتۆ و دروست کردنی زەینیەت لە دژی کوردەکان وەسف کرد.
-
بەرێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا:
تورکیا بە هێرشەکانی، بەستێن بۆ گەڕانەوەی داعش خۆش دەکات
بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هاوپەیامنی نێودەوڵەتی دژە داعش و رووسیا داوای کرد کە بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال و کوردستانی سووریا کاردانەوەی نیشان بدەن.