AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٢ ١١:٣١

عێراقچی: گەمارۆکانی ئەمریکا دەبێ وەکوو جەنایەتی دژی مرۆڤی بناسرێت

عێراقچی: گەمارۆکانی ئەمریکا دەبێ وەکوو جەنایەتی دژی مرۆڤی بناسرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کاتی ئەوەیە کە گەمارۆ نامرۆڤانەکان، کە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە دەسەپێت، وەکوو جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی بناسرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی بە ئاماژە بە لێکۆڵینەوەی نوێی گۆڤاری The Lancet لە دەقیكدا لە ئیکس نووسی: وڵاتانی ڕۆژاوایی هەمیشە پاگەندەی ئەوەیان کردووە کە گەمارۆکا جێگرێکی بێ خوێنڕشتن بۆ شەڕن.

بەڵام ڕاستی چییە؟

لێکۆڵینەوە نوێیەکان کە لە گۆڤاری بەناوبانگی The Lancet بڵاو بووەتەوە، نیشانی دەدات کە گەمارۆ تاک لایەنەکان بەتایبەتی ئەوانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە سەپێندراوە، دەتوانن بە قەد شەڕێک مەرگهێنەر بن.

لە دەیەکانی 1970 ەوە تا ئێستا ساڵانە زیاتر لە 500 هەزار کەس بەهۆی گەمارۆکانەوە گیانی خۆیان لەدەست داوە و قوربانیانی سەرەکی زیاتر منداڵان و بەساڵاچووانن.

کاتی ئەوە هاتووە کە ئەو گەمارۆ نامرۆڤانانە کە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە سەپاوە، وەکوو جەنایەتی دژە مرۆیی بناسرێت.

ئەو وڵاتانەی کە گەمارۆ دەدرێن ئەبێ لە هەوڵێکی هاوئاهەنگدا و بە شێوەی یەکگرتوو و بەکۆمەڵ، وەڵامی ئەو ستەمە ڕێکخراوە ببنەوە.

News ID 56381

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha