ئاژانسی هەواڵی مێهر- گرووپی سیاسەت: ڕۆژی ڕابردوو ڕێبەری ئێران لە حوکمێکدا عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان و عەلی شەمخانی وەکوو نوێنەرانی خۆی لە شۆرای بەرگری دەست نیشان کرد و ئەو هەواڵانە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەبارەت بە پێکهێنانی شۆرای باڵای بەرگری بڵاو بووبووەوە، پشت ڕاست کرایەوە.
ئەنجومەنی بەرگری لە ئێران وەکوو ناوەندێکی سەرەکی لە بواری ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگری وڵات پێک هاتووە. ئەو ئەنجومەنە بە ئامانجی هاوئاهەنگی و بڕیار هاوپەیوەند بە بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی دامەزراوە و ڕۆڵی گرینگ لە بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکان و هەڕەشە ئەمنییەکان دەگێڕێت. زۆربەی شرۆڤەکاران پێکهێنانی ئەنجومەنی بەرگریان بە ۆێێ دۆخی وڵات، کارێکی زەروور وەسف کردووە.
بە پێی دۆخی پێچراوی ئەمنیەتی ناوچەکە و هەڕەشە جیاوازەکان، ئەنجومەنی باڵای بەرگری وەکوو ناوەندێکی ستراتیژیک، بەردەوام خەریکی لێکدانەوەوی دۆخەکە و بڕیاردانی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی وڵاتە. بوونی نوێنەرانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو ئەنجومەنە سەرەنجی تایبەتی ڕێبەر بە پرسەکانی بەرگری و ئەمنیەتی و زەروورەتی هاوئاهەنگی نێوان ناوەندە جیاوازەکان لە ئەو بوارەیە.
بڕگەی 176 ی دەستوور دەڵێت کە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بە پێی ئەرکەکانی خۆی ئەنجومەنگەلێکی ناسەرەکی لەوانە شۆرای بەرگری و و شۆرای ئاسایشی وڵات.
ئامانجەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی بەرگری
بە پێێ ڕاگەیاندنە فەرمییەکان بە پێی بڕگەی 176 ی دەستوور، چەند ڕۆن پێش پێکهاتەی ئەنجومەنی بەرگری دانرا و بە پێی ئەو پێکهاتە، سەرۆک کۆمار، سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەبێت و بە ئەگەری زۆرەوە، کەسێک کە هێزە چەکدارەکان لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە وەکوو بەرپرسی ئەو ئەنجومەنەکە دەست نیشان دەکرێت.
پاڵپشتی لە تۆکمە بوونەوەی هەمەلایەنەی توانی بەرگری وڵات، بەشداری هەندێک فەرماندەی سەربازی لە شۆراکە، جگە لە سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان و خێرا بوونەوە لە کردەوە لە بڕیارەکانی هاوپەیوەند بە بواری بەرگری وڵات بەشێک لە ئامانجەکانی پێکهێنانی شۆرای بەرگری و چالاک کردنەوەی ئەو دەفرایەتییە لە دەستورە.
هەندێک لە هەواڵەکان باس لە ئەوە دەکەن کە سەرۆکی سێ دەسەڵاتەکە، دوو نوێنەری ڕێبەر لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، وەزیری ئیتلاعات، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، فەرماندەی گشتی سپا، فەرماندەی گشتی ئەرتەس و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا، لە ئەندامانی شۆرای بەرگری دەبن.
Your Comment