AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٢ ١٢:٣٤

کاردانەوەی ئێران بە دەستێوەردانی نایاسایی ئەمریکا لە پێوەندی تاران و بەغدا

کاردانەوەی ئێران بە دەستێوەردانی نایاسایی ئەمریکا لە پێوەندی تاران و بەغدا

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستی دەستێوەردانانەی ئەمریکا لەسەر پێوەندی دوولایەنەی ئێران و عێراقی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەکەی باڵوێزخانەی ئێراندا هاتووە: باڵوێزخانەی ئێران لەسەر ورەی هاوبەشی ئێران و عێراق بۆ تۆکمە کردەوەی پێوەندی دوو گەلی دراوسێ و موسڵمان لەسەر بنەمای نیازپاکی دراوسێیەتی و ڕێزی بەرانبەر جەختی هەیە و ئەوە بە دەستەبەرکاری ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان و ناوچەکە دەزانێت.

لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دژایەتی لەگەڵ واژۆی گرێبەستی ڕێککەوتننامەی هاوکاری ئێران و عێراق بۆ تۆکمە کردنەوەی ئاسایشی دوو وڵاتەکە و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ، دەستێوەردانی نایاسایی لە پێوەندی دوو وڵاتەکەیە و نیشانەیەکی ڕوون بۆ ڕوانگەی ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە لەلایەن ئەمریکا و هەروەها دژایەتی دروست کردن لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و موسڵمانە.

ئاوەها هەڵوێستێکی دەستێوەردانانە پێشێل کرانی بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مافی نێودەوڵەتی لەسەر هاوکاری نێوان دەوڵەتەکانە.




News ID 56382

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha