AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢١ ١١:٠٨

پێنج وڵاتی موسڵمانی هاوبەشی ئابووریی ژینۆسایدی خەڵکی غەزە بناسە

پێنج وڵاتی موسڵمانی هاوبەشی ئابووریی ژینۆسایدی خەڵکی غەزە بناسە

لە کاتێکدا کە زیاتر لە 21 مانگە کە ڕژیمی زایۆنی خەریکی کۆمەڵکوژیی خەڵکی غەزەن و لە هەوڵی گۆڕینی تەکوزیی ڕۆژئاوای ئاسیان، دەسەڵاتدارانی هەندێک لە وڵاتانی موسڵمان بەردەوامن لە بازرگانی‌کردن لەگەڵ ئەو ڕژیمە و تەنانەت پەرەیشی پێ دەدەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: درێژەی بێ ئامانی کۆمەڵکوژیی خەڵکی بێ تاوانی غەزە، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بێ‌بەزەییانە دکی هێزی بەرخۆدانی یەمەن، لوبنان، سووریا و دەستدرێژیی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاکی ئێران، دۆخێکی ساز داوە کە ڕەنگە زیاتر لە هەر کاتێکی تر، لە 1948ـه‌وە تا ئێستا، شوناسی بێ‌بەزییانە، هێژمۆنیگەرانە و داگیرکەرانەی ڕژیمی زایۆنی ئاشکرا کردووە. بەوەشەوە هەندێک دەوڵەتی وڵاتانی موسڵمان و لە سەرووی هەموویانەوە دەوڵەتانی تورکیا، ئیمارات، میسر، ئازەربایجان و مالێزی بە گومانی سازدانی ئینتیمای بەرامبەر و پێناسەی بەرژەوەندیی هاوبەش، هێشتاش خەریکی مامەڵە و دانوستانی بازرگانیی بەربڵاو لەگەڵ ئەو ڕژیمەن:

تورکیا بە گوێرەی ئامارەکانی سەرچاوەی ئابووریی "چاودێری لێکدراوی ئابووری(OEC)" لە ساڵی 2023دا، بە 6 ملیارد و 600 ملیۆن دۆلار زۆرترین ئاستی بازرگانیی لە نێوان دەوڵەتانی موسڵمان لەگەڵ ئیسرائیلدا بووە و لەو ڕێژەیە، 5 ملیارد و 300 ملیۆن دۆلاری هەناردەیە و 1 ملیارد و 300 ملیۆن دۆلاریشی هاوردە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانە. ئینجا پاش هەڵوێستی ڕەخنەگرانەی ئەردۆغان و دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە و ئیدعای هەڵپەساردنی یەکجاری بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل لە ساڵی 2024، تەنیا ڕێژەیەکی زۆر کەمم کەمی کرد و بە گوێرەی ترادینگ ئێکۆنۆمیک، گەیشتە نرخێکی زیاتر 2 ملیارد و 600 ملیۆنی کە لە ڕێگەی وڵاتی سێهەم بە ناونیشانی فەلەستین وەک ئامانجی هەناردەکان بەڕێی تلاڤیڤ دەکرێت. بەوەشەوە هێشتا تورکیا لە پلەی یەکەمی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنییە.

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، لە پلەی دووەمی ئەو پەیوەندییە ئابوورییەدایە کە بە گوێرەی OEC لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 1 ملیارد و 970 ملیۆن دۆلار مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیدا بووە و لەو ڕێژەیە یەک ملیارد و چوارسەد ملیۆن دۆلاری هەناردە لە ئیماراتەوەیە. ئیمارات بەڵام لە ساڵی 2024 لەگەڵ تەشەنەی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل، بەپێچەوانەی چاوەروانییەکان ئاستی مامەلەێ بازرگانیی لەگەڵ تلاڤیڤ لەسەدا 11 بەرزتر کردۆتەوە و وەک دەستخۆشانەیەک بۆ ئەو کارە لە لایەن واشنتۆنەوە ناوی خراوەتە ڕیزی ئەو وڵاتەی بۆ بەڕیوەبەریی داهاتووی غەزەدا دەستنیشان کراون.

میسر سێهەمین وڵاتی ناو خشتەی دەوڵەتانی موسڵمانە کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە، بە چەشنێک کە بە گوێرەی OEC لە ساڵی 2023دا، میسر 1 ملیارد و 900 ملیۆن دۆلار بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیلدا بووە کە لەو نرخە 1 ملیارد و 700 ملیۆن دۆلاری هەناردە بۆ تلاڤیڤ بووە. سەیرتر ئەوەی کە نرخی هەناردەی میسر بۆ ئیسرائیل لە ساڵی 2024دا دوو هێندە بووە.

کۆماری ئازەربایجان لە پلەی چوارەمی مامەلەچیان لەگەڵ تلاڤیڤ دادەنیشێت. ئەم هاوپەیمانە ئابووری و سەربازییەی ئیسرائیل لە ساڵی 2023دا زیاتر لە یەک ملیارد و 550 ملیۆن دۆلار بازرگانی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی بووە کە کە بە گوێرەی OEC لەو ڕێژەیە، 1 ملیارد و 400 ملیۆن دۆلاری هەناردە لە باکۆوە بۆ تلاڤیڤ بووە. ئەگەرچی پێدەچێ بە ئاوڕدانەوە لە پەیوەندییە ئەمنی و سەربازییەکانی نێوان ئەو دوو دەوڵەتە، نرخی ڕاستەقینەی مامەڵەی بازرگانی نێوانیان زۆر لەوە زیاتر بێت، چونکە ئیسرائیل دابین‌کەری سەرەکیی چەک‌وچۆڵی ئازربایجانە و باکۆ دابین‌کەری سەرەکیی نەوتی ئیسرائیلە و خود ئەو نەوتەش زۆرترین ڕۆڵ و باشترین بەهرەی بۆ ڕژیمی زایۆنی لە پێناو پێشخستنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی خەڵکی بێ‌تاوانی وڵاتانی ئیسلامی هەیە.

مالیزی پێنجەمین وڵاتی موسڵمانی ناو ئەو لیستەیە کە بەپێچەوانەی چوار وڵاتی پێشوو تەنانەت ڕژیمی زایۆنیشی بە فەرمی نەناسیوە و ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بە شێوەی یاسایی قەدەغە کردووە. بەلام هەر ئەو وڵاتە لە ساڵی 2023دا، بە گوێرەی OEC نزیکەی 377 ملیۆن دۆلار مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیلدا بووە کە لەو ڕێژە، 352 ملیۆن دۆلاری هەناردە لە مالێزییەوە بۆ تلاڤیڤ بووە؛ نرخێک کە لە ساڵی 2024دا گەیشتۆتە 458 ملیۆن دۆلار.

News ID 56357

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha