AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٢ ٠٨:١٥

ململانێی دیمەشق و کورد بۆ وەرگرتنی شەرعییەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی

ململانێی دیمەشق و کورد بۆ وەرگرتنی شەرعییەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی

میدل ئیست فۆرم ئابزێرڤێر لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە پاشهاتەکانی دانیشتنی "یەکڕیزیی جڤاتەکان" لە حەسەکە لە لایەن ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بەشداریی کەسایەتییە دیارەکانی درۆزی و عەلەوی دژبەری دیمەشق کە بووەتە هۆی قووڵتربوونی کەلێنی سیاسیی نێوان دەوڵەتی ئەحمەد شەرع و کورد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە ڕۆژی 8ی ئەگێستی 2025دا دانیشتنێک لە شاری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەوڵی "ئیدارەی خۆسەری باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریا" بەڕیوە چوو کە تێیدا بەشداربووان خوازیاری تۆمارکردنی دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا بوون کە مافی هەموو گەلان و مەزهەبەکانی تێدا دەستەبەر کرابێت و پێکهاتەی وڵات بە ئاراستەی زۆرینەخوازی و لامەرکەزیدا ئیدارە بکرێت.

ئەگەرچی بەڕیوەبەرانی دانیشتنەکە ناوی "یەکڕیزیی جڤاتەکان"ـیان لێ نابوو، بەڵام زۆربەی چاودێرانی سووری بە هۆی بەشداریی ئۆنلاینی کەسایەتییە ناسراوەکانی ڕۆژئاوایی و باشووری و ئامادەبوونی شێخ حیکمەت حەجری (ڕێبەری مەعنەوی درۆزییەکان) و غەزال غەزال(شێخی عەلەوی) کە هەر دوو لە دژبەرانی ناسراوەی ئەحمەد شەرعن، ئەو دانیشتنەیان بە گفتوگۆیەکی نیشتمانی زانی و بێ‌گەمان لەو سۆنگەوە، ناڕەزایەتی و تووڕەبوونی لایەنگرانی دەوڵەتی کاتی بەدواوە بوو.

دیمەشق لە کاردانەوەدا ڕایگەیاند کە دانیشتنەکەی حەسەکە پێشێل‌کردنی ڕێککەوتنی 10ی مارچ بووە و بەو پێیە حەوتەی داهاتوو بەشداری دانیشتنی دانوستانی دەوڵەتی سووریا و هەسەدە لە پاریس نابێت.

بواری سیاسی و هەڵوێستی دەوڵەتی کاتی

دەوڵەتی ئەحمەد شەرع هەر لە دەسپێکی گرتنی دیمەشق تا ئێستا تەرکیزی لە سەر ناوەندخوازی، سیاسەتی تایفەگەری و سنووردارکردنی ئازادیتیە سیاسییەکان بووە. تەنانەت لە دانیشتنی "گفتوگۆی نیشتمانی"ی کە لە فێڤرییەدا لە دیمەشق بەڕیوەی برد، بەڕواڵەت بە بەشداریی نوێنەرانێک لە سەرتاسەری وڵات بوو، بەڵام بە کردەوە پێکهاتبوو لە لایەنگرانی خۆی و ئەنجامی ئەو دانیشتنە تۆمارکرانی "دەستووری کاتی" بوو کە دەسەڵاتێکی بەربڵاوی بە سەرۆک کۆمار دەدا و بەهایەکی ئەوتۆی بە ڕیفۆڕم و ئازادیگەلی دیموکراتیک نەدەدا.

لەو کاتەوە بە هۆی تەشەنەی دەسەڵاتی ناوەندخوازانەی دیمەشق، شایەدی هێرشی توندئاژۆیانە لە دژی کۆمەڵگای درۆزی و عەلەوی و قووڵتربوونی کەلێنی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەو وڵاتە و ڕەشبینیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەمبەر بە توانا و ئیرادەی شەرع بۆ جێگرکردنی ئاشتین.

پاڵپشتی و ئەنگێزەکان

کۆنفڕانسی حەسەکە تەنانەت تەنانەت لای گرووپگەلێک کە پاڵشتی کورد یان هەسەدە نین، بە هەند وەرگیراوە و وەک جێگرەوەیەک بۆ "گفتوگۆی نیشتمانی" داکۆکی لێ کراوە. زۆربەی درۆزی، مەسیحی، عەلەوی و تەنانەت بەشێک لە سوننەی میانەڕۆ، مۆدێلی دەسەڵاتی کوردی بە جێگرەوەیەکی لیبڕاڵ لە بەرامبەر ئیسلامخوازی و دەسەڵاتخوازیی شەرع دەبینن.

هەڵوێستی تورکیا

تورکیا با ئەوەی کە ئەوەی هەسەدە و پێکهاتە کوردییەکانی تری سووریا بە لقی پەکەکە دەزانێت، تا ئێستا هەڵوێستێکی فەرمیی لە بەرامبەر کۆنفڕانسی حەسەکە نەگرتووە. تەنیا ئەوەندە کە میدیا دەوڵەتییەکان وێڕای بەرجستەکردنەوەی هەڵوێستی دیمەشق، بە توندی دژی پەرەستاندنی پێگەی سیاسیی هەسەدە لە دەرەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریان و بەردەوام جەخت لە هەڵمەتی سەربازی دژی هەسەدە دەکەن.

دوورنوێن و سناریۆکانی بەردەم

ئەنجامی کۆنفڕانسەکەی حەسەکە دەتوانێ دەرفەتێک بۆ دیمەشق بێت تا ڕوو لە هەڵسوکەوتی ڕاستەقینە لەگەڵ پێکهاتە و جڤاتە ناوخۆییەکانی هەنگاو بنێت و نیشان بدا کە پابەندی سەروەری و ئاشتی نیشتمانییە. بەڵام ئەگەر بێت دیمەشق خۆی لەو کارە ببوێرێت، ئەگەری سەرهەڵدانی سناریۆی "دوو دەوڵەتی"ی هاوشێوەی لیبیا لە سووریاش هەیە: دەوڵەتێک لە باکووری ڕۆژهەڵات و دەوڵەتێک لە دیمەشق کە هەر دوو بە دوای وەرگرتنی شەرعیەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوەن.

News ID 56372

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha