سوەیدا
-
ئاوارەبوونی 430 هەزار سووری لە ڕژیمی جۆلانیدا
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاوارەبوونی زیاتر لە 430 هەزار سووری لە ئەنجامی توندوتیژی تایفەیی و هەڵمەتی تۆڵەئەستێنانەی ڕژیمی جۆلانی لە پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد هەواڵی دا.
-
کارناسێکی لوبنانی: ئیسرائیل دەستدرێژی دەکاتە سەر عێراق
کارناسێکی پرسە سەربازی و ستراتژییەکانی لوبنان هوشداری دا کە ئیسرائیل خەریکی ڕاپەڕاندنی پلانی پەلاماری بۆ سەر عێراق بە بیانووی شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵای عێراق.
-
درێژەی ئاوارەیی 200 هەزار کەس لە سوەیدا
لە حاڵێکدا کە نزیک بە 3 مانگ لە پێکدادانی سوەیدا تێدەپەڕێت، زیاتر لە 200 هەزار کەس لە خەڵکی ئەو ناوچە بەهۆی نائەمنی و ترس لە گیانیان هێشتا نەیانتوانیوە بگەڕنەوە ماڵەکانیان.
-
ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا ڕاگەیێندرا؛ کورد قبووڵی نییە
کۆمیتەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی گەلی سووریا لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی، ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکانی 2025ی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی، وێڕای ئاستی بەشدارییەکان لە پڕۆسەی دەنگدانی ڕاگەیاند.
-
هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دەستی پێکرد
ئەمڕۆ لە سووریا یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بەڕێوە دەچێت؛ هەڵبژاردنێک کە لە دۆخی تایبەت بەڕێوە دەچێت و هەوڵی بەربژێرەکان چارەسەری پرسی ئابووری دەبێت.
-
سووریای پاش سوەیدا؛ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا و ئیسرائیل لە باشوور
باشووری سووریا پاش "ڕێککەوتنی سێقۆڵیی سوەیدا" بۆتە مەیدانێکی نوێ بۆ ڕکابەریی ئەمنی لە نێوان ئیسرائیل کە خوازیاری سیاسەتی "سووریای لاوز"ه و تورکیا کە بەدوای پڕۆژەی "دیمەشقی ناوەندخواز"ەوەیە.
-
نوێنەری تایبەتیی ترامپ: دەوڵەتی لامەرکەزی لە سووریا پێکنایەت
تام باراک وێرای داکۆکی لە پێکهاتنی دەوڵەتێکی یەکە و ناوەندخواز لە سووریا، جەختی کرد کە تا کۆتایی 2025 دەوڵەتێکی یەکە و ناوەندخواز لە دیمەشق پێک دێت کە هەموو گرووپ و کەمینەکانی ئەو وڵاتە و لەوان کورد و درۆزیش لەخۆ دەگرێت.
-
ڕۆژئاوا پشتی کوردی سووریا بەر بدات چ دەبێ؟
ناوەندی توێژینەوەیی ئالما لە ڕاپۆرتێکی شرۆڤەییدا دەڕوانێتە دەڕوانێتە کەمبوونەوەی داکۆکی ڕۆژئاوا لە کوردەکانی سووریا و گوشارخستنە سەریان بۆ ئاوێتەبوون لە دەوڵەتی نوێی دیمەشق و لای وایە ئەو کارە پاشهاتگەلێکی ژێئۆپۆلیتیکیی قووڵی لە سەر سەقامگیریی ناوچە و داهاتووی سووریادا دەبێت.
-
درۆزییەکان نەخشەڕێی دیمەشقیان ڕەت کردەوە؛ ئێمە سەربەخۆییمان دەوێت
کۆمیتەی باڵای یاسایی سەر بە شێخ حیکمەت حەجەری، ڕێبەری مەعنەوی درۆزییەکانی سوەیدا، نەخشەڕێی ڕاگەیێندراوی دەوڵەتی کاتی سووریای بە "ناڕەوا و دژواز" زانی و ڕەتی کردەوە.
-
دۆزینەوەی تەرمی شێواوی هاووڵاتیانی بزربووی سووری
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە کە بە دەستی ڕژیمی جۆلانی ئیعدام بووبوون، هەواڵیان دا.
-
شرۆڤەی هەڵویستی ئەردۆغان و جۆلانی؛ بۆ ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر سووریا؟
ئەبوو محەمەد جۆلانی لە پاش بە دەسەڵات گەیشتنی لە سووریا، نە تەنیا توانای چارەسەریی کێشەکانی ئەو وڵاتەی نەبووە، بەڵکوو بە بێدەنگبوون و دەستەوەستان هەمبەر بە دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی، کێشەکانی دوو هێندە کردووە.
-
پلانی نوێی ڕووسیا لە سووریا چیە؟
ڕووسیا بە پاڵپشتیی مەرجدار لە ئەحمەد شەرع، هەوڵی تەرکیزخستنە سەر باشووری سووریا و پێشگری لە دابەشبوونی ئەو وڵاتە دەدات؛ هەنگاوێک کە لە چوارچێوەی سیاسەتگەلی مسکۆ بۆ تۆکمەی سەقامگیریی سووریا، پاڵپشتی لە کەمینەکان و بەرەنگاەبوونەوەی پیلانەکانی ئیسرائیل لە باشووری ئەو وڵاتەدا لێکدەدرێتەوە.
-
ڕۆژنامەیەکی ژاپۆنی: کوردەکانی سووریا لە دۆخێکی هەستیاردان
ڕۆژنامەی تۆکیۆ مۆدێرن تایمز لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە دۆخی کوردەکانی سووریا و دەنووسێ: کوردەکانی سووریا لە دۆخێکی هەستیار و پڕ مەترسیدان و لەگەڵ بەرزبوونەوەی توندوتیژییەکانی دیمەشق لە دژی کەمینەکانی، پێداگریی کوردەکان بۆ پاراستنی خۆسەری و فیدراڵیزم و ڕاگرتنی هێزە سەربازییەکانی، نەک بژێرە، بەڵکوو زەرو
-
جۆڵانی هەڵوێستی خۆی لە سەر داخوازییەکانی کوردی سووریا ڕاگەیاند
ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا لە لێدوانێکدا بە ڕەت کردنەوەی هەر جۆرە گەڵاڵەیەکی جودایی خوازانە جەختی کرد کە سەرجەم داواکاریەکانی کورد و خەڵکی سوەیدا، جگە لە لەت لەت کردنی وڵات، لێک دەدرێتەوە.
-
"حەرەس وەتەنی" بۆ دابەش کردنی سووریایە یان بەرگری لە دروزەکان
پاش پێکهاتنی هێزی درۆزیی "حەرەسولوەتەنی" لە سوەیدا بە سەرکردەیی شێخ حیکمەت حەجەری، هەندێک کە ئەو کارە بە هەنگاوێکی ژیرانە بۆ تۆکمەی ئاسایش و ساماندانی هێزی سەربازیی ئەو پارێزگایە دەزانن و هەندێکی تر، نیگەرانی پاشهاتە نەرێنییەکانی لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پلانی یەکڕیزیی دەوڵەتی دیمەشقن.
-
حکومەتی جۆلانی فەرمانی کۆمەڵکوژی درۆزییەکانی دەرکردووە
چەند کەس لە ئەو چەکدارانەی کە لە سوەیدا دەستگیر کراون دانیان پێدا ناوە کە هێرش و کوشتوبڕەکان لە سوەیدا بە فەرمانی وەزارەتی بەرگری حکومەتی جۆلانی ئەنجام دراوە.
-
کۆبوونەوەی خەڵکی سوەیدا بۆ سەربەخۆیی
خەڵکی شاری سوەیدا بە گردبوونەوەی بەربڵاو لە گوند و شارەکان، لە دژی توندوتیژی و هێرشە چەکدارانەکان خۆپیشاندانیان کرد و داوای خۆبەڕێوەبەریان کرد.
-
حکوومەتی جۆلانی و درۆزییەکان ڕێکدەکەون
دانیشتنە سەرەتاییەکانی نێوان نوێنەرانی دەوڵەتی کاتی سووریا و ڕێبەرانی کۆمەڵگای درۆزییەکانی سوەیدا بە ناوبژیگەریی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا، بڕیارە لە ڕۆژانی کۆتایی حەوتەی داهاتوو لە ئەمانی پایتەختی ئۆردۆن بەڕێوە بچێت.
-
تورکیا: ڕێگای پەیوەندی نێوان کورد و درۆزییەکان دەپچڕین
وتەبێژی پارتی داد و گەشە بە هۆشداریی سەبارەت بە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ کردنەوەی ڕێگایەک لە پارێزگای سوەیدا بەرەو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا و ئەوەی وەکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر سووریا وەسف کرد.
-
پێکدادانی چەکداری لە سووریا؛ ماڵ و حاڵی خەڵک دەسووتێنن
ڕوودانی پێکدادانی چەکداری لە باکووری ڕۆژاوای سوەیدا بووە هۆی ئاگرتێبەربوونی ماڵی خەڵکی سووریا.
-
درۆزییەکانی سووریا: دژی هەر جۆرە دابەش بوونێکین
یەکێک لە ڕێبەرانی درۆزییەکانی سووریا دژایەتی خۆی لەگەڵ هەرجۆرە بانگهێشتێکی جودایی خوازانە لە ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.
-
کوردی سووریا یەک ملیۆن دۆلاری بۆ سوەیدا نارد
مانگی سووری کوردی ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی جێبەجێکاریی ئیدارەی خۆسەر، یەک ملیۆن دۆلاری یارمەتی ماڵی بۆ پاڵپشتی لە هەڵمەتی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ خەڵکی سوەیدا و باشووری سووریا ئاراستە کرد.
-
ئایا دوای سوەیدا، سەرەی قڕکردنی کوردی سووریایە؟
شرۆڤەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا نیشانی دەدات کە ڕژێمی نوێی دیمەشق، بە ڕێبەری ئەحمەد شەرع، لەوانەیە مۆدێلی تێکهەڵچوون لەگەڵ درۆزییەکان لە سوەیدا لە دژی کوردەکانیش دووپات بکاتەوە.
-
پێگەی یاسایی کورد و درۆزی لە سووریای نوێ
بنیاتی بەرگری لە دیموکراسی(FDD) لە ڕاپۆرتێکدا هەوڵی داوە وڵامێک بدۆزێتەوە بۆ پرسیار لەوەی کە، بۆ درۆزییەکانی لە مافی چارەی خۆنووسی بێبەشن و کوردەکانی سووریاش ناتوانن بیر لە جودابوونەوە بکەن؟
-
کارەساتی جۆلانی بۆ سوورییەکان؛ سووریاش چارەنووسێکی وەک ئەفغانستانی دەبێ؟
لە کاتێکدا کە تورکیا و عەرەبستان هەنگاوگەلێکی هوشیارانەی بۆ پاڵپشتی لە ڕژیمی جۆلانی لە سووریا گرتۆتەبەر، چاودێرانی نێودەوڵەتی سناریۆگەلێکی کارەساتباریان بۆ دەاهاتووی ئەو ڕژیمە داڕشتووە.
-
بۆچی ئەمریکا دەبێ تورکیا له کوردستانی سووریا بوەستێنێت
ئەندامێکی باڵای بنیاتی بەرگری لە دیموکراسییەکان لە یادداشتێکدا نووسی: لە کاتێکدا کە سووریای پاش ڕووخانی ئەسەد، بەرەوڕووی قەیرانگەلێکی قووڵە، تورکیاش بەرەدەوام هەڕەشەی دەستێوەردانی سەربازی دەکات و ئاگری هەڵگیرسانەوەی شەڕەکان دەگەشێنێتەوە، بۆیە پێویستە ئەمریکا پێش بە ئەنقەرە بگرێت.
-
وتەبێژی درۆزییەکانی سووریا: خەڵکی سوەیدا خوازیاری دەسەڵاتی لامەرکەزین
شێخ مەروان ڕەزق لە گەورەکانی کۆمەڵگای سرۆزیی سوەیدا، وێڕای ڕەخنە لە هێرشی کۆمەڵکوژانەی هێزەکانی دەوڵەتی بۆ سەر ئەو ناوچەیە، خوازیاری سەقامگیرکرانی دەسەڵاتی سەربازیی لامەرکەزی لە سووریا بوون.
-
کارناسێکی سیاسی بۆ ئەلمانیتۆر:
کورد و دیمەشق دەبێ ڕێگەیەکی میانەڕەو بگرنە بەر
کارناسێکی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، جەختی کرد کە بۆ پاراستنی یەکگرتوویی سووریا، نە کوردەکان و نە ئەحمەد شەرع ناتوانن هەموو ویستەکانی خۆیان داسەپێنن و تاقە ڕێگە، ڕێگەیەکی میانەڕەوانەیە.
-
ئاستەنگەکانی بەردەم ئاگربڕ؛ ئامانجی ڕژیمی زایۆنی دابەشکردنی وڵاتانی عەرەبییە
شرۆڤەکارێکی پرسە ستراتژییەکانی ناوچە، هۆکارگەلێکی زۆری باس کرد کە ئاستەنگن لە بەردەم ئاگربڕ لە سووریا و جەختی کرد کە ڕژیمی زایۆنی تەنیا بە دوای دابەشکردنی هەموو وڵاتانی عەرەبییەوەیە.
-
ئایا کوردستانی سووریا بەرەوڕووی سناریۆیەکی وەک سوەیدا دەبێتەوە؟
شەڕ و پێکدادانی درۆزی و هۆزەکانی لایەنگری دەوڵەت لە پارێزگای سوەیدا، بۆ جارێکی تر لاوازبوونی هاوپەیمانی هۆزەکانی سووریای لە گۆڕانکارییە سیاسی-سەربازیدا سەلماند و مەترسیی ڕێککەوتنی هۆزە عەرەبەکان بۆ پاڵپشتی لە ڕژیمی جۆلانی لە هەڵگیرسانی شەڕ دژی هێزە کوردەکان.