ئامادەیی تورکیا و هاوپەیمانانی بۆ هێرش کردنە سەر مەنبەج

سەرچاوەگەلی سووری لە جێگرکرانی بەربڵاوی هێزەکانی سوپای تورکیا و هاوپەیمانانی واتە گرووپی سوپای ئازادی سووریا بۆ هێرش کردنە سەر شاری مەنبەج کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدەیە، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النشره"، سەرچاوەگەلی سووری لە هێرشی بۆمبایی بۆ سەر تەل ڕەفعەت و دەوروبەری لە هاوێری باکووریی حەلەب لە لایەن هێزەکانی تورکیا و گرووپی سوپای ئازادی سووریا هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە کەتیبەیەکی سەربازیی سوپای تورکیا لە رێگەی ڕێڕەوگەی خەربە جووز لە سنووری تورکیا و سووریا هەنگاویان ناوەتە هاوێری رۆژئاوایی ئەدلەب بەرەو سنووری چاوەدێریی تورکیا لە گوندی ئەشتبەرق لە هاوێری باشووری رۆژئاوای ئەدلەب.

هەروەها سەرچاوەگەلی سووری لە جێگرکرانی بەربڵاوی هێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریای پاڵپشتکراوی ئەنقەرە لە باکووری رۆژئاوای مەنبەج لە هاوێری باکووری رۆژهەڵاتی ئەو شارە هەواڵیان داوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەو هێزانە دەیانەوێ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەربڵاو بۆ هێرش کردنە سەر هێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ئەنجام بدەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر هێزەکانی هەسەدە کە لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، لە بابەتی هێرش کردنە سەر رۆژهەڵاتی فورات هوشداریان دابووە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەوبارەیەوە وتبووی: ئێمە ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڵمەتێکی دەنەدەرانە و پیلانەکانی تورکیان کە هێزێکی زۆری لە سنووری ئەو وڵاتە لە گەڵ باکووری سووریادا جێگر کردووە.

مەزلووم عەبدی هوشداریشی دا: ئەوی لە عەفرین ڕووی دا لە رۆژهەلاتی فوراتدا دووپات نابێتەوە. ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر هەرکام لە ناوچەکانی ئێمە، شەڕێکی گەورە ڕوو دەدات. ئێمە ئەو بڕیارەی خۆمان بە گوێی ئەمریکا و فەڕەنسادا گەیاندووە و پێمان وتوون کە ئەگەر ئەو شەڕە هەڵگیرسێت، شەڕی دووهەمی ناوخۆیی لە سووریای بە دواوە دەبێت و تا پاشەکشێی تورکیا درێژە دەخایێنێت.

News Code 27519

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =