مەنبەج
-
پاشهاتی شەڕی هەسەدە و ڕژیمی جۆلانی بۆ خەڵکی سووریا
ڕۆژنامەی نەیشنەڵ لە ڕاپۆرتێکدا بەپێی ڕانەپەڕاندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچی نێوان هەسەدە و دیمەشق، پێشبینی هەڵگیرسانی شەڕێکی قورسی لە نێوان کوردی سووریا و هێزەکانی جۆلانی دەکا و دەڵێ قوربانیانی سەرەکیی ئەو دۆخە خەڵکی مەدەنی ئەمبەر و ئەوبەری فوراتە.
-
پەرەدان بە هاوکارییە ئەمنییەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران لە سنوور
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە ئاماژە بە پەرەدان بە هاوکارییە ئەمنییەکان لەگەڵ ئێران لە سنوورە هاوبەشەکاندا، ڕایگەیاند کە لە حەوتەی ڕابردوودا، 188 کەس لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە دەستگیر کراون کە 5 کەسیان لە ئەندامانی گڕوپە تیرۆریستییەکان بوون.
-
تورکیا: هێزەکانمان لە سووریا دەمێننەوە
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پاراستنی سنوورەکان" لە سووریان و تەنیا بە کۆتایی ئەو هەڕەشەیە و ئاسایشی سنوورەکان لەو وڵاتە دەکشێنەوە.
-
تورکیا دژی کوردی سووریا بڕیارێک دەردەکات
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنەکان و چەکدانەنان، نە تەنیا بۆ سەر تەواوەتی سەرزەوینیی سووریا، بەڵکوو هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیاش.