هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک
-
لە 2024؛
هێرشی 93 فرۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا بۆ سەر کوردانی سووریا
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە 93 جار هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوانیی تورکیا بۆ سەر ژێرخان و بنکە سەربازییەکانی کوردانی سووریا لە ساڵی 2024 هەواڵی دا.
-
ڕاپۆرتی پێنتاگۆن:
توانایی کوردی سووریا بۆ بەرەنگاریی داعش لاواز بووە
بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و توانایی ئەوانی لە بەرانبەر داعش لاواز کردووەتەوە.
-
وەزارەتی بەرگری تورکیا:
کوژرانی سێ ئەندامی یەپەگە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون
وەزارەتی بەرگری تورکیا پاگەندەی کوژرانی سێ ئەندامی یەپەگە لە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری سووریای کرد.
-
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند:
دوایین هەوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتی دا ئەمریکا لە 118 ەهەمین مانگی بوونی خۆی لە سووریا، زیاتر لە 200 بارهەڵگر وەجبەی سەربازی گواستووەتەوە بۆ بنکەکانی خۆی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا و زیاتر لە 10 مانۆڕی سەربازیشی ئەنجام داوە.
-
لە دێرەزوور؛
هەسەدە 11 چەکداری داعشی دەستگیر کرد
هەسەدە لە دەستگیری 11 کەسی داعشی لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی خۆی لە دێرەزوور هەواڵی دا.
-
گۆڤارێکی عەرەبی باسی دەکات؛
گەڵاڵەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ بەرز کردنەوەی هێزی سەربازی
بە گوێرەی راپۆرتی گۆڤاری عەنەب بەلەدی، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ بەرز کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی خۆیان گەڵاڵەیەکی نوێیان لە ڕێگای بانگهێشت کردنی پیاوان بۆ خزمەتی زۆرەملێ جێبەجێ کردووە.
-
هەسەدە شوناسی دوو ئەندامی کوژراوی خۆی لە هێرشی داعش ئاشكرا دەکات
هەسەدە کوژرانی دوو ئەندامی خۆی لە هێرشی داعش لە دەیرەزووری پشت ڕاست کردەوە.
-
مانۆڕی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەسەدە لە دێرەزوور بەرێوە چوو
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی هەسەدە مانۆڕێکی هاوبەشیان لە دێرەزوو بەڕێوە برد.
-
شەڕ و پێکهەڵپرژان لە نێوان دوو پارتی کوردی لە سووریا درێژەی هەیە
ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا لە تێکهەڵچوونی لایەنگرەکانی سەر بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و لایەنگرەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا هەواڵی دا.
-
پێدەچێت کۆگای چەک بێت
تەقینەوە لە بنکەی هێزەکانی سووریای دیمۆکرات لە حەسەکە
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەیەک لە بارەگایەکی هێزەکانی هەسەدە لە ڕۆژئاوای شاری "حەسەکە" ڕوویداوە.
-
دامەزراوەیەکی ئەمریکایی شرۆڤەی کرد:
سێ کێشەی گەورەی بەردەم هێزەکانی کوردی سووریا
بە گوێرەی راپۆرتی دامەزراوەی کەی پی ئای، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری کوردەکان سێ کێشەی گەورەی هێرشەکانی تورکیا، داعش و سەرهەڵدانی هۆزە عەرەبەکانیان لە بەردەمدایە.
-
ناوەندی مێدیایی هەسەدە:
پاگەندەی حکومەتی تورکیا لەسەر کوژرانی هێزەکانی ئێمە درۆیە
ناوەندی مێدیایی هەسەدە پاگەندەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە لەسەر کوژرانی 9 ئەندامی هەسەدەی وەدرۆ خستەوە.
-
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی دەکەن
گوشار بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، گوشارەکان لەسەر ئەمریکا تەنانەت لە ناوخۆی ئەو وڵاتە، بۆ چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
-
کارناسێکی بریتانیایی هۆشداریی دا؛
تورکیا بە تەمای داگیر کردنی تەواوی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریایە
مێت برۆمفیلد جەختی کرد کە تورکیا هەموو هەوڵەکانی بۆ داگیر کردنی تەواوی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریای ئەنجام داوە.
-
مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک:
کوشتنی خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززە بە توندی ئیدانە دەکەین
هەسەدە کوشتنی خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززە بەتایبەتی کردنە ئامانجی نەخۆشخانەیەک کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٥٠٠ کەسی سڤیل بە توندی ئیدانە کرد.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:
ئەمریکا خەریکی لێکدانەوەی بابەتی هەوڵ بۆ تیرۆری مەزڵۆم کۆبانێیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە ئۆپراسیۆنی درۆنیی تورکیا لە دژی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە شاری سلێمانی وتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا خەریکی لێکۆڵینەوە لە سەر ئەو بابەتەیە.
-
دوای هێرشەکەی دوێنێ شەو
هەسەدە رەتیکردەوە مەزڵۆم کۆبانێ لە فڕۆکەخانەی سلێمانێی کرابێتە ئامانج
گرووپی ناسراو بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، هەسەدە، سەبارەت بە کردنە ئاماجی مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی ئەو گرووپە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیە لە باکووری عێراقی وەدرۆ خستەوە.
-
کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند:
پەکەکە و کوردی سووریا پەیوەندی راستەوخۆیان هەیە
بەشی لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا کە سەبارەت بە پێوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا پێک هێناوە، پاگەندەی کردووە کە هێزە کوردییەکانی سووریا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە پێوەندیدایە.
-
دوای مەترسیی بەهێز بوونەوەی داعش؛
هێزە کوردییەکان لە ڕەقە لە دژی داعش ئۆپراسیۆنی قورس بەڕێوە دەبەن
هەواڵدەری فەڕەنسا ئۆپراسیۆنی قورسی هێزە کوردییەکانی سووریا لە ڕەققە لە دژی داعش نیشانەی ترس لە چالاکی بەربڵاو و مەترسیی بەهێز بوونەوەی دووبارەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە وەسف کرد.
-
بە تۆمەتی قاچاخی بنەماڵە داعشییەکان؛
دەستگیری شەش ئەندامی هێزەکانی ئاسایش لەلایەن هەسەدەوە
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە دەستگیری شەش ئەندامی هێزەکانی ئاسایش لە ئیدارەی خۆسەر لەلایەن هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکەوە هەواڵی دا.
-
لەلایەن هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکەوە؛
ئۆپراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی ئەندامانی کوژراوی هەسەدە لە ڕەققە دەستی پێکرد
ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی تۆڵە کردنەوەی شەش ئەندامی کوژراوی هەسەدە لە ڕەققە بە ئامادەبوونی هێزەکانی هەسەدە و ئاسایشی ڕۆژاوا بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەواڵی دا.
-
لە ڕمیلان؛
کوژرانی ئەندامێکی هەسەدە لە هێرشی درۆنەکانی سوپای تورکیا
ناوەندی مێدیاکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە کوژرانی ئەندامێکی هەسەدە لە هێرشی درۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوەندی پێوەندییە سەربازییەکانی ئەو هێزانە لە ڕمیلان هەواڵی دا.
-
فەرهاد شامی:
کەمپی ئەلهەول بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر داعشی بووەتە ،کەمپێکی سەربازی
فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆیەکدا بە وتنی ئەوەی کە بوونی ژمارەیەکی زۆری داعشی لە کەمپی ئەلهەول، ئەو کەمپەی کەمپێکی سەربازی وەسف کرد.
-
رووسیا نێوبژیوانە؛
چارەنووسی گفتوگۆی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سووریا
بە گوێرەی هەندێک ڕاپۆرت، دانوستانەکانی نێوان کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی ناوەندی ئە ووڵاتە بە ناوبژیوانی ڕووسیا، جگە لە ڕێککەوتن لەسەر جێگیر بوونی هێزە سەربازییەکانی دیمەشق لە نزیکی سنووری تورکیا، نەبووەتە هۆی ڕێککەوتنێکی بەربڵاو.
-
سێنتکام :
ئەمریکا ئۆپراسیۆن دژی داعشی لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە لە سووریا ڕاگرتووە
وتەبێژی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام لە ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ناسراو بە هەسەدە لە سووریا هەواڵی دا.
-
لە شەدادێ؛
ئەمریکا هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی خۆیی لە سووریای پشت ڕاست کردەوە
سوپای ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی خۆیی لە سووریا پشت ڕاست کردەوە و وتی ئەو هێرشە خەسارێکی بەدواوە نەبووە.
-
بەرپرسێکی پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا:
تورکیا ناتوانێت هێزەکانی کوردی سووریا لەناو ببات
جەیمز جێفر، نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمریکا لە کاروباری سووریا جەختی کرد کە تورکیا بە ئۆپراسیۆنی سەربازنی ناتوانێت نە پەکەکە و نە هێزەکانی کوردی سووریا لەناو ببات.
-
راپۆرتێکی تایبەت شرۆڤەی دەکات؛
پەرەسەندنی چالاکیەکانی داعش لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا
داعش چەندین هێرشی لە دژی هێزەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەهۆی لاواز بوونەوەی ئاستی ئەمنیەتی ئەو هێزانە ئەنجام داوە.
-
بایدن ئەلهۆڵ چۆڵ دەکات؛
پلانی ئەمریکا بۆ مانەوە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا چییە
بەرپرسانی باڵای ئەمریکی لە درێژەی هاوکاری لەگەڵ هەسەدە هەواڵیان دا بەڵام جەختیان کرد پرسێک کە یەکێک لە هۆکارەی پێوەندی ئەمریکا و کوردەکانی سووریایە، خێرا چارەسەر بکەن.
-
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک:
مەترسی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان هێشتا جیدییە
مەزڵۆم کۆبانێ هۆشداریی دا ئەگەر تورکیا هەلی هێرشی دووبارە بۆ سەر کوردەکانی سووریای بۆ بڕەخسێت، هێرش دەکات.