AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٣ ٠٨:٢٧

کرملین ڕایگەیاند:

پووتین لەگەڵ موخبێر و ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

پووتین لەگەڵ موخبێر و ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

کۆشکی کرملین ڕایگەیاند کە پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی شەنگەهای لە ئاستانە (پایتەختی کازاخستان) لەگەڵ سەرپەرەشتکاری سەرۆک کۆماریی ئێران  و سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری کۆشکی کرملین بۆ سیاسەتی دەرەوە، ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی خۆیدا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری تورکیا و ڕووسیا لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان کۆدەبنەوە لە کاتی لوتکەی شەنگەهای.

لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای لە ڕۆژانی پێنج شەمە و هەینی لە شاری ئاستانە پایتەختی کازاخستان بەڕێوەدەچێت.

News ID 50774

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha