بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەیشنەڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە هەوڵەکانی چین بۆ کردنەوەی ناوەندگەلی فەرهەنگی و کەلتووری لە هەرێمی کوردستان و ئەمە بە هەڵمەت و نەمانەیەکی ستراتژیک دەزانێت بۆ پەلداکوتانی چین لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتیی عێراق و هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، چین هاوکاتی بەرزکردنەوەی پلانە پەروەردەییەکان، تۆڕە توێژینەوە و سەرمایەدانەرییە ئابوورییەکانی لە هەرێمی کوردستان، تەنیا لە ماوەی 2 مانگی ڕابردوو، بە هاوکاریی حزبی کۆمۆنیستی کوردستان توێژینگەیەکی لە ژێرا ناوی "ناوەندی داهێنەریی شارستانییەتی جیهانی" لە هەولێر کردۆتەوە و خەریکی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ناوەندێکی توێژینەوەیی دیکە لە سلێمانی بە هاوکاریی ڕێکخراوێکی ئاکادیمییە و لە پەناشیەوە تۆڕێکی پێکهاتوو لە 500 کەس لە ڕۆژنامەنووسان، توێژەران و زانکۆییانی عێراق و هەرێم پێشتر بانگهێشتی چین کراون.
ئەگەرچی دەوڵەتی ئەو هەنگاوانە بە هەنگاوگەلێکی ناسیاسی و بەدوور لە دەستێوەردانی سیاسی لێکداتەوە، بەڵام بە ئاوڕدانەوە لە پڕۆژەگەلی ئابووریی گەورەی چین لە هەرێمی کوردستان و لەوان پڕۆژەی گەشتیاری و نیشتەجێی "هەپی سیتی" بە بایەخی 5 ملیارد دۆلار، نیشاندەری هەڵمەتێک لە چوارچێوەی "هێزی نەرم" بۆ دزەکردنی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستانن.
Your Comment