AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢١ ٠٩:٢٦

ئایا پێکهاتەی سەربازی کوردەکان مۆدێلی گونجاو بۆ سەرجەم سووریایە؟

ئایا پێکهاتەی سەربازی کوردەکان مۆدێلی گونجاو بۆ سەرجەم سووریایە؟

بە نووسراوی دامەزراوەی ئاامرگی هێزەکانی هەسەدە لە نێو وێرانەکانی سووریا، مۆدێلێکی بێ وێنەی لە سەقامگیری ، بەرگری خۆجەیی، پێکەوە ژیان و ڕێبەرایەتی ژنانیان پێک هێناوە؛ مۆدێلێک کە لە دڵی شەڕ لەگەڵ داعش هەتا هاوکاری پێچراوی هۆزە عەرەبەکان پێک هاتووە و ئێستا دەتوانێت ڕۆڵی دەسەڵات لە سووریا بگۆڕیت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاپۆرتی ئامارگی سەبارەت بە ڕۆڵی هێزەکانی هەسەدە لە کوردستانی سووریا، شرۆڤە کراوە کە چۆن ئەو ناوچە لە ماوەی ساڵانی دواییدا بووەتە دوورگەیەکی بێ وێنە لە سەقامگیری لە ناو دڵی شەڕی سووریا. ئەو پێکهاتە لەسەر بنەمای تێکنیکی و ئایینی، یەکسانی ڕەگەزی و بەرگری خۆجەیی پێک هاتوون. سەرەڕای ئەو سەرکەوتنانە، پرسەکانی هاوپەیوەند بە دابەش کردنی دەسەڵات و کێشە نێوخۆییەکان هێشتا درێژەی هەیە.

لە نێو ئەو گێڕانەوە، کوردستان دێرک، فەرماندەی یەپەژە شرۆڤەی دەکات کە بۆچی بوونی ژنان لە پێکهاتەی بەرگری ڕۆژاوا گرینگە: دامەزراوەی یەپەژە بۆ پارێزوانی لە بایەخەکانی کۆمەڵگا زەرووریە. ئەوە هێزێکی بەتوانا بۆ بەرگری لە شوناس، بوون و زمانی ژنانە؛ ژنانێک کە بۆ ماوەی درێژ پەراوێز خراون و نکۆڵی کراون.

پێکهاتەی بەرگری کوردستانی سووریا لە سەرەتاوە لەسەر بنەمای فەلسەفەری کۆنفدرالیزمی دیمۆکراتیکی عەبدوڵڵا ئۆجالان دانراوە؛ فەلسەفەیەک کە بە بێ بوونی پێکهاتەی بەرگری لە خۆ- بەتایبەتی لە ڕەوتی شەڕ لەگەڵ داعش-پێک نەدەهات. دێرکیش هەر لە سەر ئەوە جەخت دەکات: ئێمە شەڕخواز نین و خوازیاری شەڕیش نین، بەڵام کاتێک کەسێک هێرش دەکاتە سەر خانوو، گوند، شار و نیشتمانت، ناچار ئەبێ ڕوو بکاتە بەرگری ڕەوا. ناوبراو لە درێژەدا ڕۆڵی ژنان بنەڕەتی وەسف دەکات: لە سەرەتای سەرهەڵدانەوە، ژنان لە پێگەی ڕێبەرایەتی بوون. سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دەستەبەری دەکات سەرجەم پێکهاتەکان لەلایەن یەک ژن و یەک مێردەوە ئیدارە بکرێت.

دوای شەڕی کۆبانێ، پێگەی نێودەوڵەتی یەپەژە و یەپەگە بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا بەدوای هێزێکی چەند ئێتنیکی بۆ بەردەوامی بەرەنگار بوونەوەی داعش بێت و لە هەمان پێوەندیدا هەسەدە لە ساڵی 2015 پێک هات. لە هەمان پێوەندیدا، سیپان حەمو، ئەندامی کادیری فەرماندەیی هەسەدە دەڵێت: ئێمە هەسەدە بە هێزێک دەزانین کە هەموو فاکتەرەکانی سووریایی کۆ دەکاتەوە. ئامانجی سەرەکی لە دامەزراندنی هەسەدە پێشکەش کردنی وێنەیەکی ڕاستەقینە لە سووریا بوو.

ئامارگی لە شرۆڤەی پێکهاتەی دەسەڵات لە هەسەدە ئاماژە دەکاتە سەر ئەنجومەنی سەربازی خۆجەیی کە لە ڕەقە، دێرەزوور و جزیرە پێک هاتووە و ئامانجیان نیشان دانی پێکهاتەی حەشێمەتی هەر ناوچەیەکە. حەمۆش لە سەر هەمان خاڵ جەخت دەکات: لە ناوچەی جزیرە، یەکێک لە سێ فەرماندەی ئەنجومەنی شۆرای سەربازی عەرەبە. لە دێرەزوور و رەقەش سەرجەم فەرماندەکان عەرەبن. واتا نوێنەرایەتی بە پێی پێکهاتەی حەشیمەتی خۆجەییە- لە هەر کوێ حەشیمەتەکە زۆرتر عەرەبن، ڕێبەرەکەش عەرەبە.

ئامارگی دەنووسێت کە بۆ پەرەسەندنی دزەی هەسەدە لە ناوچە عەرەب نشینەکان، هەندێک گرووپی عەرەبیش ئاوێتە بوون؛ لەوانە ئەرتەشی شۆڕشگێران کە هەم لەگەڵ حکومەتی ئەسەد و هەم گرووپە ئیسلامگەراکان شەڕیان کردووە.

شێخ بەندەر حەمیدی فەرماندەی هەسەدە دەڵێت ئامانجی هاوبەشی ئەو هاوپەیمانیە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و بەشداری هەموو خەڵک لە بەرگری لە نیشتمان و کەرامەتیان بووە.

ئەو دامەزراوە لە شرۆڤەی کۆتایی خۆی ئەوە دەڵێت کە سەرەڕای سەرکەوتنی ئەو مۆدێلە لە کۆ کردنەوەی گرووپە جیاوازەکان، کێشەکانی هاوپەیوەند بە دەستگیری سەرەڕۆیانە، سەربازگیری زۆرەملێ و سەپاندنی گوشار لەسەر ڕەخنەگرانی ئیدارەی خۆسەر هێشتا لە ئارادایە؛ پرسگەلێک کە دەتوانێت پاگەندەی هەسەدە سەبارەت بە حوکمڕانی گشت گیر بەرەوڕووی لەمپەر بەرەوڕوو بکاتەوە. بەم حاڵەوە، ئەو ناوەندە جەخت دەکات کە مۆدێلی سەروەری کوردەکان هێشتا یەکێک لە ئە وهەوڵە جیدیانەیە بۆ پێکهێنانی پێکهاتەی چەند ئێتنیکی و هاوبەشی لە ناوچەیەک کە لە درێژەی مێژوو لە ژێر سوڵتەی هزرە نەتەوەگەراییەکان بووە.



News ID 57846

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha