AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٩ ٠٧:٥٨

پەیامی سانسۆر کراوی ئۆجالان و پیلانەکەی ئەردۆغان

پەیامی سانسۆر کراوی ئۆجالان و پیلانەکەی ئەردۆغان

بڵاو کردنەوەی کورتەیەک لە پەیامی ئۆجالان لە پەرلەمانی تورکیا، جارێکی دیکە باس لەسەر ئامانجی ڕاستەقینەی حکومەتی زیاد کردووە؛ هەوڵێک کە هاوکای لەگەڵ پاگەندەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و لە جەرگەی گوشار لەسەر سیاسەتوانانی کورد ئەنجام دەدرێت، زیاتر لە نیشانەی ئاشتی، ئەندازیاری سیاسی ئەردۆغان نیشان دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا ئۆجالان، دامەزرێنەری زیندانی کراوی پەکەکە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپەی ڕاگەیاند و هەنگاوی سیمبولیکیش نرا بۆ دانانی چەک.

پەیامی فیلتەر کراوی ئیمراڵی

لە ئاوەها کەشێکدا، بڕیاری پەرلەمانی تورکیا بۆ بڵاو کردنەوەی کورتەیەکی فیلتەر کراو لە ناوەرۆکی دیداری نوێ لەگەڵ ئۆجالان سەرەنجەکانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە. حکومەت جارێکی دیکە ئەوی ڕێبەری پەکەکە دەناسێنێت؛ گۆڕانێکی لەناکاو کە بێ گومان ئەنگێزەی سیاسی هەیە.

ئەو دیدارە بە ئامادە بوونی سێ نوێنەری ئاکەپە، مەهەپە و دەم پارتی ئەنجام درا.

ئەگەرچی دەقی پێشکەش کراو بە پەرلەمان وەکوو پەیامی ئۆجالان ناسێندرا، بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە سەرجەم پەیامەکان لە ئیمراڵی لە کۆنترۆڵی تەواوی دەوڵەتە و ئەوەی دەخوێندرێتەوە تەنیا کورتەیەکی هەڵبژێردراو بوو. بەم حاڵەوە، شێوەی پەیامەکەی هەر لە ناوەرۆکی قسەکانی ئەردۆغان لە ڕەوتی ئاشتی 2013 بۆ 2015 ئەچوو. ناوبراو لە پەیامە نوێیەکەشدا پێکهێنانی حکومەتی سەربەخۆی کوردی، فیدراڵیزم و سەربەخۆیی ڕەت کردەوە و لە جیاتی ئەوە لە گەلی دیمۆکراتیکی لە چوارچێوەی پێکهاتەی تورکیا بەرگری کرد. ناوبروا هەروەها خۆیی بە تەنیا کەسێک وەسف کرد کە دەتوانێت فەرمانی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی یان هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەربکات و پاگەندەی کرد کە هەوڵە پێشووەکان بە خراپکاریی شاراوەی حکومەت شکستی هێنا.

گێڕانەوەی نوێی حکومەت: پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە

ئەوەی ئەم جارە نوێیە نەک شێوەی قسە کردنی ئۆجالان، بەڵکوو شێوەی گێڕانەوەی حکومەتی تورکیایە. ئەردۆغان و هاوپەیمانە نەتەوەخوازەکانی، پێگەی سیمبولیکی ئۆجەلانیان بەرچاو کردەوە و پاگەندەیەکی سەرسووڕهێنەر دەهێننە ئاراوە: پەکەکە خەریکی هەڵوەشانەوەی خۆیەتی.

ئەو گێڕانەوە دەیەوێت ئەوە بڵێت کە کێشەی کورد لەگەڵ ڕێبەرایەتی ئەردۆغان ڕوو لە کۆتاییە. بەڵام ڕاستیەکان پێچەوانەی ئەوەیە. تورکیا زیاتر لە ڕابردوو لە ڕێگای دەسەڵاتخوازی دەچێتە پێشەوە. سیاسەتوانانی کورد هێشتا لە زیندانن. شارەوانانی هەڵبژێردراو وەلا دەنرێن و لە جیاتی ئەوان سەرپەرشتیار دەست نیشان دەکرێت. مێدیاکان و ناوەندە فەرهەنگیە کوردیەکان بەردەوام لە ژێر گوشاردان. مەودای نێوان دروشمی ئاشتی و ڕاستی سیاسی ڕۆژبەڕۆژ زیاد دەبێتەوە.

زیادەخوازی دەستووری ئەردۆغان

ئەو دووفاقەییە رەشبینی گشتی تۆکمە دەکاتەوە. زۆر کەس پێیان وایە ئامانخی سەرەکی ئەردۆغان، ڕاکێشانی پاڵپشتی کوردەکان لە پەرلەمان بۆ گۆڕانی دەستوور و پێکهێنانی بەستێنی درێژی سەرۆک کۆماری ئەوە. ئەو شێوەیە پێشتریش ئەزموون کراوە: ئەردۆغان لە ڕەوتی ئاشتی پێشوو لە زمانی ئاشتی باسی دەکرد بەڵام هاوکات دەزگا ئەمنیەکانی تۆکمە دەکردەوە و کۆمەڵگای بەرەو دوو جەمسەری برد و پێکهاتەیەکی پێک هێنا کە هێزی ئێستای ئەوی مومکین کرد.

ئەندازیاری سیاسی ئاشنا

نموونەی ئەمڕۆش هاوشێوەیە. کاتێک کە پێویستی بە دەنگی کوردەکانە، حکومەت لە دەرکەی گفتوگۆوە دێتە ژوورەوە و کاتێک نەتەوەخوازەکان دەنگیان گرینگ دەبێتەوە، سەرکوت چڕ دەبێتەوە. دزەی ئۆجالان هەڵدەبژێردرێت و دیکەی ئەکتەرە کوردیەکان وەلا دەنرێت یان بێدەنگ دەکرێن. ئەوەی دەیتوانی دانوستانی دیمۆکراتیک بێت، بووەتە ئامرازێک لە ئەندازیاری سیاسی.

پرسیاری بنەڕەتی ئەوەیە کە بۆچی حکومەت لە ئەو ماوەیەدا دەنگی فیلتەر کراوی ئۆجالانی زەق کردووەتەوە؟ زۆربەی چاوەدێران دەڵێن وەڵامەکە ڕوونە: ئەوە نەک داهێنانی ئاشتی بەڵکوو هەوڵێکی پلان بۆداڕێژراو بۆ پتەو کردن و درێژەی دەسەڵاتی ئەردۆغانە.


News ID 57831

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha