بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دا کە جموجۆڵەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە سووریا کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە و هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی مارس بە ئامانجی یەکخستنی گرووپە چەکدارەکان لە ژێر دەسەڵاتی کاتیی سووریا ئاڵۆزتر کردووە.
فیدان جەختی لەوە کردەوە کە دوودڵی هێزەکانی هەسەدە بۆ پێشخستنی ئەم ڕێککەوتنە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی جموجۆڵەکانی ڕژیم لە سووریا.
لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەی عەرەبی، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: "پەیوەندییەک هەیە، ڕێژەیەک لە نێوان جموجۆڵەکانی ئیسرائیل لە سووریا و دوودڵی هێزەکانی SDF هەیە. ئەمە بڕیارێک نییە کە یەپەگە بە شێوەیەکی سەربەخۆ دابێتی.
فیدان جەختی لەسەر پێویستی وتووێژ لە نێوان دیمەشق و یەپەگە کردەوە و هیوای دەربڕی کە ڕێککەوتنی کۆتایی بتوانێت ئاشتی بۆ کورد و عەرەب لە سووریا بهێنێتە ئاراوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری هەماهەنگی نێوان ئیسرائیل و هێزەکانی هەسەدە فیدان وتی: ئەو ڕۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ سوریا بگاتە لێکتێگەیشتنێکی ڕوون، دەبینن یەپەگەش هەمان ڕێگا دەگرنەبەر.
Your Comment