بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم ڕاپۆرتە هەفتەییە بە ئامانجی کۆ کردنەوەی گرینگترین گۆڕانکاریەکان، هەوڵ دەدات ڕووداوگەلێک کە لە سەر سیاسەتدانەری، ئابووری، فەرهەنگ و شوێنگەی ناوچەیی ئیران کاریگەری هەبووە، لە بابەتێکی کورتدا، کۆ بکاتەوە.
سەفەری پزشکیان بۆ قەزاقستان
سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعوود پزشکیان ڕۆژی چوارشەممە بۆ سەفەرێکی فەرمی چووە قەزاقستان و تێیدا بەرپرسانی باڵای ئێران و قەزاقستان حەوت بەڵگەی هاوکاری دوو لایەنەیان واژۆ کرد و ئامانجی پەرەپێدان بە هاوکار لە بەشە سەرەکیەکانی ئابووری، زانستی و تەکنۆلۆژیا بوو.
سەفەری عێراقچی بۆ کۆماری ئازەربایجان
وەزیری دەرەوی ئێران سەید عەباس عێراقچی لە سەفەری ئەم دواییەی خۆی بۆ باکوور دیداری بەربڵاو و سازێنەری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئازەربایجان هەبوو و لە ئەو دیدارانەدا ڕێکارەکانی گەشەی هاوکاری سیاسی و ئابووری دوو وڵاتەکە لێک درایەوە.
بەڕێوەچوونی دووهەمین کۆنگرەی پزشکی پلاسما لە تاران
دووهەمین کۆنگرەی پزشکی پلاسما لە نەخۆشخانەی دڵی شەهید ڕەجایی بەڕێوە چوو و محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانیش بەشداری کرد. پرسە سەرەکیەکانی ئەو کۆنگرە بریتی بوون لە دەرمانی پلاسمای پزشکی، تەکنۆلۆژیای نوێ، بایومادە و تەندازیاری پێکهاتە، هاوشێوەسازی و داڕشتنی دەزگاکان، و ... بوو.
ڕوونوێنی لە سیستەمی شەڕکەری ئەلکترۆنیکی سەیاد 4
ئێران سیستەمی نوێی شەڕکەری ئەلکترۆنیکی سەیاد 4 ی ڕوونوێنی کرد، ئەو سیستەمە کە وەکوو ڕاداری پەدافەندی داڕێژراوە، لەلایەن لێزانانی ژنەوە لە وەزارەتی بەرگری ئێران چێ کراوە.
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران، چین و عەرەبستان لە تاران
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران ، عەرەبستان و چین ئەم هەفتەیە لە وەزارەتی بەرگری تاران بەڕێوە چوو تا شوێنگیری ڕێککەوتنی پەکین و بەرەوپێش بردنی دیپلۆماسی سەرتر لە چوارچیوەی نەریتی ڕۆژاوایی لێک بداتەوە.
ڕاگرتنی کەشتی نەوتی قاچاخ لە کەنداوی فارس
هێزی دەریایی سپا پاپۆڕێکی بە ئاڵای سوازیلەند کە 350 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخی تێدا بوو ناسینەوە ، رایگرت و بە فەرمانی دادگا بۆ کەناراوەکانی بووشێهری گواستەوە.
بەڕێوەچوونی حەوتەمین کۆبوونەوەی گرووپی کاریی بریکس لە تاران
حەوتەمین کۆبوونەوەی کارگرووۆی بریکس لە بواری ژیرخانی لێکۆڵینەوەیی و پڕۆژەی گەورەی زانستی ڕۆژی دووشەممە لە هۆتێل ئازادی تاران بەڕێوە چوو.
واژۆی 20 ڕێککەوتننامەی نێوان ئێران و ڕووسیا لە بواری ICT
ئێران و رووسیا ئەم هەفتەیە لە بواری پێوەندیەکان 20 ڕێککەوتننامە و پێنج گرێبەستی هاوکاریان واژۆ کردووە تا هاوکاریەکانی دوو وڵاتەکە لە بواری تەکنۆلۆژیا و هەواڵگری تۆکمە ببێتەوە.
Your Comment