ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: لە بواری ڕکابەری تەقەمەنی جیهانی، لە جێگایەک کە بەهێزترین وڵاتان وەکوو ئەمریکا، چین و ڕووسیا هەمیشە پاگەندەی سەرتر بوون لە داهێنانی بەرگریان بووە، درۆنی خۆکوژی شاهید 136 ی ئێرانی بووەتە سیمبولێک لە داهێنانی خۆجەیی. ئەو تەکنۆلۆژیا هەرزان و کارامەیە، نەک هەر هاوکێشەکانی شەڕی پێشکەوتووی تووشی گۆڕان کردووە، بەڵکوو ئەو سێ هێزەی بەرەو کۆپی کردنی هان داوە، گۆڕانێک کە نیشاندەری سنوورەکانی تەکنۆلۆژیای ڕۆژاوایی و ڕۆژهەڵاتی لە بەرانبەر داهێنانە ئێرانیەکانە.

لە جیهانی پێچراوی پێوەندی ژێئۆپۆلیتیک، پشیکەوتنەکانی ئێران لە بواری درۆن وەکوو خاڵێکی وەرچەرخانی ستراتیژیک دەرکەوتووە. درۆنی شاهید 136، بەرهەمی داهێنانەکانی ئەندازیارانی ئێرانی، بە داڕشتنی ساکار بەڵام کاریگەری ماتۆڕی پیستوونی 50 ئەسپە، مەودای بڕینی 2000 کیلۆمەتر و دەفرایەتی گواستنەوەی 40 کیلۆگرامی کڵاڤۆکی جەنگی توانیویە هێزە براوەکانی جیهان تووشی کێشە بکات.

ئەو درۆنە، کە نرخەکەی لە نێوان 20 بۆ 50 هەزار دۆلارە، سیمبولێک لە داهێنانی کەم تێچوویە کە کارایی زۆرری لەگەڵ دەستخستنی ئاسان تێکەڵ کردووە و ئێستا بووەتە نموونە و هاندەرێک بۆ ئەمریکا، چین و ڕووسیا و دیکەی وڵاتان. شرۆڤەکارانی سەربازی پێیان وایە ئەو کۆپی کردنانە نەک دانپێدانانێک بۆ سەرتر بوونی تەکنیکی ئێرانە، بەڵکوو نیشاندەری درزی نێوان زنجیرەی دابین و داهێنانی ئەو وڵاتانە هەمبەر هەڕەشە نایەکسانەکانە.
لە شوێنێکدا کە بودجە زەبەلاحەکان نەیتوانی جێگرەوەیەک بۆ داهێنانی ئێرانی بدۆزێتەوە
پێنتاگۆن کە هەمیشە لەسەر تەکنۆلۆژیای ناوخۆیی جەختی هەبووە و لە چەمکی دانەهێنان لە ناوخۆ، پەیڕەوی دەکرد، ئێستا بە ئەندازیاری پێچەوانەی شاهید 136، درۆنی لۆکاسی گەشە پێداوە.
بە گوێرەی راپۆرتی یورونیوزی فارسی، سێنتکام ئەو درۆنەی لە یەکینەی تایبەتی " گورزی دووپشک" نزیک بە 35 هەزار دۆلار و تواناییگەلێک وەکوو هاوئاهەنگی خۆمەش بۆ هێرشە گرووپیەکان جێگیر کردووە.

بەرپرسێکی ئەمریکی نەناس جەختی کردووە کە ئەو هەوڵە هاوکێشەکە لە دژی ئێران پێچەوانە دەکاتەوە، بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە ئەو کۆپی کردنە ڕاستەوۆخیە، دانپێدانانێک بە ناکارامەیی سیستەمە گرانەکانی ئەمریکا لە بەرانبەر درۆنە هەرزانەکانی ئێرانە. بۆچی؟ چونکوو شاهید 136 بە دەنگی هاوشێوەی ماشێنی بڕینەوەی چیمەن و گەشتی درێژ تا 6 کاتژمێر ، توانیویە سیستەمی درۆنی پێشکەوتوو پڕ بکاتەوە، شتێک کە ئەمریکا ئێستا بۆ بەرەنگار بوونەوەی دزەی ئێران لە ڕۆژاوای ئاسیا، ئاسیای ناوەندی و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا پێویستی پێیە.
ڕووسیاش، ەوکوو یەکێک لە پێشکەوتووترین هێزەکانی بەرگری، لەو داهێنانە ئێرانیە بەهرەمەند بووە، مۆسکۆ بە بەرز کردنەوەی توانایی شاهێد بە جۆری " گران 2" ، گۆڕانێکی بەربڵاوی ئەنجام داوە و لە ئانتێنەکانی دژە جمینگی پێشکەوتوو و ژیری دەستکرد بۆ ئۆپراسیۆنەکانی سوارمینگەوە بگرە هەتا مادەی کەم کردنەوەی ڕادار و ماتۆڕە پێشکەوتووەکانی تێدا بەکار هێناوە.
ڕاپۆرتی ئاسیا تایمز ئاماژەی پێدەکا کە ئەو بەرز کردنەوانە بۆ بەرەنگار بوونەوەی درۆنە ڕۆژاواییەکان لە شەڕی ئۆکراین پێویست بووە، شوێنێک کە لۆیە بەرگریەکانی ڕووسیا ناچار بە پشت بەستن بە تەکنۆلۆژیای ئێرانی کردووە.

چین، سێهەم لایەنی ئەو سێگۆشەش لە ئەو درۆنە کۆپی کردووە. ڕاپۆرتی یوریونیوز لە تاقی کردنەوەی درۆنی لۆنگ ئێم 9 لەلایەن کۆمپانیای چینی لۆنگ هەواڵ دەدات کە داڕشتنەکەی هاوشێوەی شاهیدە.
ئەو درۆنە بە مانگیلە چەند باندی و پێوەندی دژە جمینگ، تەیار کراوە و بۆ ڕاسپاردەی ناسینەوە و هێرش داڕێژراوە.
کارناسانی ماڵپەڕی ئۆکراینی میلیتارنی جەخت دەکەن کە ئەو هاوشێوەییە، سەرتر لە هەڵکەوتە و نیشاندەری کاریگەری ڕاستەوخۆی تەکنۆلۆژیای ئێرانی لەسەر بەرنامەی سەربازی پەکینە.
گۆڕینی مۆدێلی ئابووری شەڕ
ئەو دیاردە نیشاندەری پارادۆکس لە هێزە جیهانیەکانە؛ ئەمریکا، چین و ڕووسیا بە بودجەی زەبەلاحی بەرگری، نەیانتوانیوە داهێنانێکی هاوشێوەی شاهید بکەن و ڕوویان کردووەتە کۆپی کردن کە هۆکارە سەرەکیەکەی داهێنانی ئێرانیە کە لەسەر بنەمای گەمارۆکان و زەروورەتە ناوخۆییەکان پێک هاتووە و لەسەر کارامەیی لە ئۆپراسیۆن لە جیاتی پێچراویە تەکنیکیەکان دانراوە.
لە کۆتاییدا، ئەو چیرۆکە باس لە ئەوە دەکات کە داهێنانی راستەقینە، نە لە بودجە زەبەلاحەکان بەڵکوو لە داهێنانی خۆجەیی ڕیشەی هەیە و تاران، بە شاهیدەکەیەوە، ئەو وانەیەی بە جیهان فێر کرد.
Your Comment