AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٢ ٠٩:٤٩

دژایەتی تورکیا لەگەڵ ئاوێتە بوونی شەڕڤانانی کورد لە سوپای سووریا

دژایەتی تورکیا لەگەڵ ئاوێتە بوونی شەڕڤانانی کورد لە سوپای سووریا

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە بە پێی چوارچێوەی ڕێککەوتنی 10ی مارس، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ئەبێ بە شێوەی تاک و نە وەک یەکەیەکی سەربازی سەربەخۆ، تەڤلی پێکهاتەی ئەرتەشی سووریا بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە بە پێی ڕێککەوتنی 10ی مارس، پێویستە هێزەکانی هەسەدە نە وەک یەکەیەکی سەربازی سەربەخۆ بەڵکوو وەکوو تاک لە پێکهاتەی ئەرتەشی سووریا ئاوێتە بن.

لە ئەو کۆبوونەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا، وردەکاریەکانی دوایین چالاکیەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و گەشەی ژیرخانە بەرگریەکانی هێنایە ئاراوە.

هەروەها وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕەخنەی لە هێزەکانی هەسەدە گرت و زیادی کرد کە سەرەڕای بوونی ڕێککەوتنی 10ی مارس، ئەو هێزانە لە جیاتی ئاوێتەبوون لە ئەرتەشی سووریا، هێشتا درێژە دەداتە چالاکیەکانی خۆی و ئەوە خەسار لە سەقامگیری و ئاسایشی سووریا دەدات.

لە درێژەشدا ئاماژە دەکات کە هەندێک وڵات بە قسە و هەوڵەکانی خۆیان، هەسەدە هان دەدەن کە خۆیان ببوێرن لە ڕادەست کردنی چەک و ئاوێتە بوون لە ئەرتەشی سووریا.

News ID 57872

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha