AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢١ ١٣:٥٥

پووتین و پزشکیان کۆبوونەوە

پووتین و پزشکیان کۆبوونەوە

سه ڕۆک کۆماری ئێران و ڤلادیمیر پوتین هاوتا ڕووسیەکەی له پەراوێزی کۆربەندی ئاشتی و بنیاتنانی متمانه له پایته ختی تورکمانستان دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ئێران و ڕووسیا لە پەراوێزی لوتکەی نێودەوڵەتی ئاشتی و متمانە لە ئەشقاباتی پایتەختی تورکمانستان کۆبوونەوە و سەبارەت بە پرسە دووقۆڵییەکان ڕاوێژیان کرد.

پزشکیان لە دیدارەکەی لەگەڵ پوتین وتی: پاڵپشتی ڕووسیا بۆ ئێران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەرز دەنرخێنین، ئێمە بڕیارمان داوە ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژیی هەمەلایەنە لەگەڵ ڕووسیا جێبەجێ بکەین.

پووتین لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا زۆر بە شێوەیەکی ئەرێنی پەرەدەسەنن. ڕووسیا و ئێران لە بوارەکانی گاز و کارەبادا دانوستان لەسەر هاوکارییەکانیان دەکەن، ڕووسیا و ئێران لە بوارەکانی جۆراوجۆردا هاوکاری دەکەن، لەوانە وێستگەی ئەتۆمی بووشێهر و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، لەوانەش ڕێڕەوی باکوور.

جەختیشی کردەوە: قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 13% زیادی کردووە و ئەمساڵیش 8%ی دیکە زیادی کردووە.

پوتین هەروەها وتی: مۆسکۆ لە نزیکەوە هاوکاری تاران دەکات لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

News ID 57865

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha