AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٧ ١٨:٣٣

ڕێگای بێ گەڕانەوە؛ دابەش بوونی سووریا لە سێبەری هێرشەکانی تێلاڤیڤ

ڕێگای بێ گەڕانەوە؛ دابەش بوونی سووریا لە سێبەری هێرشەکانی تێلاڤیڤ

گۆڕانکاریە ئەمنیەکانی ناوچەکانی حومس، حەلەب، سوەیدا و کەناراوەکانی سووریا نیشاندەری ڕێگای بێ گەڕانەوەی دابەش کردنی سووریایە کە جگە لە وەلا نانی ڕژێمی جۆلانی لە سەر دەسەڵات ئەگەری ڕاگرتنی ئەو ڕەوتە بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار، هێرشە فیرقەییەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی جۆلانی لە دژی عەلەویەکان لە حومس، لەرزۆک بوونی دۆخی ئەمنیەتی و سیاسی سووریا، ئاڵۆزی ئێتنیکی چڕ و تێکچوونی پێکهاتەی کۆمەڵگای ئەو وڵاتەی زیاتر لە ڕابردوو نیشان داوە.

ناڕەزایەتی گشتی لە حومس

ئەو هێرشانە لەلایەن گرووپەکانی خێڵی بەنی خالیدەوە دەستی پێکرد و دەوترێت هێزەکانی سەر جۆلانیش لە ئەو هێرشانە دەستیان هەبووە. دوابەدوای ئەو هێرشانە، جموجوڵی عەلەویەکان لەسەر داوەتی شێخ غەزاڵ غەزاڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی عەلەوی لە سووریا و دەرەوەی وڵات، لە ناوچە کەناراوی و ناوەندیەکان ئەنجام درا. ناڕەزایەتی خەڵک و داواکاری خۆپیشاندەران بۆ فیدراڵیزم و جودایی لە ڕژێمی جۆلانی یەکیان گرت تا جەخت بکات کە لایەنە ئایینیەکانی سووریا لەبەر نەبوونی حکومەتی نەتەوەیی، گەییشتووەتە قۆناغی بێ گەڕانەوە لەگەڵ ڕژێمی جۆلانی.

جودایی خوازی لە حەسەکە

هەوڵی ڕژێمی جۆلانی بۆ سەقامگیر کردنی دەسەڵاتی تەحریرولشام لەسەر حکومەت و ئابووری، لە دێبەری درێژەی سیاسەتی کوشتوبڕ، ئاوارەیی و سەرکوتی خەڵک، داواکاریەکانی بۆ جودایی ناوچە جیاوازەکان لە سووریای زیاتر لە ڕابردوو کردووەتەوە.

داواکاری بۆ جودایی سەرەتا لە کۆنفڕانسێک کە ئیدارەی خۆسەر کوردی سووریا چەند مانگ لەمەوبەر لە حەسەکە بەڕێوە چوو، ئاشکرا بوو. لەم دواییەشدا داواکاری مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، بۆ بەشداری عەلەوی و درۆزیەکان لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق، وەکوو ستراتیژیەکی نوێ بۆ تۆکمە کردنەوەی هەڵوێستی هاوبەش لە بەرانبەر کێشە ڕژێمی جۆلانی هێنایە ئاراوە.

نارەزایەتی جودایی خوازانە لە سوەیدا و دەرعا

داواکاری جودایی خوازانەی سیاسی لە سوەیدا، بە ڕێبەرایەتی شێخ حیکمەت هجری بە ڕاشکاوی زیاتەوە شوێنگری دەکرێت. ئەو ڕوانگە بەتایبەتی لە کاتی کوشتوبڕ و دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئیسرائیک کە بووە هۆی کوژران و شوێن بزر بوونی هەزاران کەس، چڕتر بووەتوە.

لەلایەکی تریشەوە بە بەردەوام بوونی پێکدادانە سنووریەکان لە نێوان بنکە ئەمنیەکانی ئیسرائیل و عەشایری خۆجەیی لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی و باکووری ڕۆژهەڵاتی دەرعا و گوندە دەڤەریەکانی ڕۆژاوا و باکووری سوەیدا کە لە کۆنترۆڵی هێزی نەتەوەییە، درزی نێوان جەبەل حوران و ڕژێمی جۆلانی زیاتر لە ڕابردوو قووڵ بووەتەوە. دەوترێت دیمەشق پەیامی نهێنی بۆ سوەیدا ناردووە کە ناوەرۆکەکەی قبووڵ کردنی جۆرێک خۆبەڕێوەبەری بۆ ئەو پارێزگایەیە.

لەلایەکی تریش، ڕژێمی جۆلانی هەوڵی زیادی بۆ ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل نیشان داوە. لە حاڵێکدا ئیسرائیل ئەو ڕژێمەی تیرۆریست ناساندووە لەسەر زەروورەتی پاڵپشتی لە درۆزیەکان جەخت دەکات.


سەرکوت و دابەش بوونی کەناراوەکانی سووریا


هەمان ڕەوتی جودایی خوازانە لە ناوچە کەناراویەکانیش دووپات دەبێتەوە. هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر عەلەویەکان لە سێبەری بێدەنگی وڵاتانی عەرەبی درێژەی هەیە. لە هەمان پێوەندیدا تێلاڤیڤ چاوەڕوانە عەلەویەکانی سووریا بە هۆی هەست بە بێ هیوایی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەستەوداوێنی ئەو ڕژێمە بێت.


News ID 57732

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha