AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢١ ١٣:٤٩

ئۆجالان: داوا لە هەمووان دەکەم چەک و توندوتیژی بنێنە لاوە

ئۆجالان: داوا لە هەمووان دەکەم چەک و توندوتیژی بنێنە لاوە

عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە لە دوایین دیدار لەگەڵ شاندی ئیمراڵی سەبارەت بە پەرەپێدان بە توندتیژی کۆمەڵایەتی هۆشداریی دا و جەختی کرد کێشەکان تەنیا لە ڕێگای لۆژیک، گفتوگۆ و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتیەوە چارەسەر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لەلایەن شاندی دەم پارتیەوە، عەبدوڵڵا ئۆجالان سیاسەتوانی بەندکراوی کورد لە دوا دیداری خۆی بە ئاماژە بە زیاد بوونەوەی توندوتیژی لە کۆمەڵگای تورکیا بەتایبەتی لە ناوچە کوردنشینەکان، هۆشداریی داوە کە چارەسەری ئەو کێشە ئەبێ لە ڕێگای لۆژیک، گفتوگۆ و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتیەوە ئەنجام دەبێت. ئۆجالان وتوویە کە بۆ ڕاگرتنی ئەو دۆخە، پێویستە هەموو کەسانی ئاگادار و بەرپرسیار لە کۆمەڵگا ڕۆڵی چالاک بگێڕن.


هەروەها ئۆجالان وتوویە کە کێشە و پێکدادانەکان لە نێوان بنەماڵەکان، گەڕەکەکان و عەشایر و گرووپە کۆمەڵایەتیەکان وردە وردە بووەتە پرسێکی سەرتاسەری و بەتایبەتی لە شارەکانی وان، ئامەد و دیکە ناوچەکان. ناوبراو زیادی کردووە کە بەرز بوونەوەی شەپۆلی توندوتیژی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پێوەندی کۆمەڵایەتی، متمانەی گشتی و ئاسایش هاووڵاتیان داناوە و ئەو ڕەوتە بە هیچ لەونێک ئاسایی نییە.

ئۆجالان بە دەربڕینی نیگەرانی توند سەبارەت بە بەرز بوونەوەی ئاستی توندوتیژی لە کۆمەڵگا وتی: ئەمن هەست دەکەن کۆمەڵگا چووەتە نێو دۆخێکی مەترسیدارەوە؛ بەتایبەتی توندوتیژی دژی ژنان زۆر زیادی کردووە و ئەو کارە زۆر منی نیگەران کردووە.

ناوبراو هەروەها هەموو هێزەکانی خستووەتە بەردەنگەوە و وتوویە: داوا لە هەمووان دەکەن بە شێوەی ئەخلاقی و مرۆیی چەک بنێنە لاوە. تەنانەت وشەیەکی ئازادردەر نابێت لە دژی یەکتر بهێننە زمان . کێشەکان ئەبێ بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت. توندوتیژی لە بنەماڵە، لە نێوان عەشایر و لە کۆمەڵگا و لە شارەکان ڕەت دەکەنەوە و ئەوە هەڵسوکەوتێکی نائەخلاقیە.



News ID 57864

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha