AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٨ ١٤:٢٨

توندوتیژی، کوشتوبڕ و نەهامەتی؛ سووریا ساڵێک دوای ئەسەد چۆنە؟

توندوتیژی، کوشتوبڕ و نەهامەتی؛ سووریا ساڵێک دوای ئەسەد چۆنە؟

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤارێکی ناسراوی ئەمریکی، لە یەکەم ساڵی حکومەتی شەرع بە سەر سووریا، شەپۆلێک لە توندوتیژی ڕێکخراو لە دژی کەمینەکان هاتووەتە ئاراوە و لە حاڵێکدا کە ڕۆژاوا خێرا بەدوای ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ حکومەتی نوێی دیمەشقە، عەلەوی، درۆزی، مەسێحی و کوردەکان مەترسی زۆریان لەسەرە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاپۆرتی نوێی گۆڤاری ئەمریکی نەشناڵ ئینترست بە لێکدانەوەی دۆخی سووریا یەک ساڵ دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، لە بەرز بوونەوەی نیگەرانی کەمینە ئایینیەکان و چڕ بوونەوەی توندوتیژیەکان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات هەواڵ دەدات. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سیاسەتی پێشوازی بێ مەرجی ڕۆژاوا لە ئەحمەد شەرع بووەتە هۆی چڕ بوونەوەی نائەمنی و خەساری قورس.

بە گوێرەی ئامارە پێشکەش کراوەکان لەلایەن چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریاوە، لە 9 مانگی یەکەمی حکومەتی شەرع زیاتر لە 10 هەزار کەس لە پێکدادان و هێرشە فیرقەییەکان کوژراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە سیپەتمبەردا لانیکەم 70 کەس لە توندوتیژیە فیرقەییەکان کوژراون. هەروەها لە دوو ڕووداوی جودادا لە پارێزگاکانی حومس و حەما، چەند هاووڵاتی مەسێحی و عەلەوی بە دەستی هیزەکانی سەر بەHTS کراونەتە ئامانج. چەند ڤیدیۆ کە هاوکات لەگەڵ سەفەری شەرع بۆ نیۆیۆرک بڵاو بووەوە، هێزە ئەمنی و میلیشیا سوننەکان خەریکی گڕ دانی دارستانی ناوچە مەسێحی نشینەکانی وادی نساری نیشان دەدات.

ڕاپۆرتی نەشناڵ ئینترست دوو ڕووداوی بەربڵاوی خاڵی وەرچەرخانی توندوتیژیەکان وەسف دەکات:

کوشتوبڕی عەلەویەکان لە کەناراوەکانی سووریا لە مانگی مارس بە زیاتر لە 1500 کوژراو لە سێ ڕۆژدا،

و هێرش بۆ سەر کۆمەڵگای درۆزیەکانی سوەیدا لە مانگی زووییە کە تێیدا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەست دا.

وێنە بڵاو کراوەکان لە ئەو دوو ڕووداوە باس لە لەسێدارەدانی مەیدانی، ئەشکەنجە، دەستدرێژی و هێرش بۆ سەر ناوەدەکانی دەرمانیە. دوای بڵاو بوونەوەی وێنە و داخوازی کۆمەڵگای درۆزیەکانی ئیسرائیل بۆ پاڵپشتی لە هاوئایینەکانیان، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە 16 ی ژووییە وەزارەتی بەرگری سووریا لە دیمەشق کرایە ئامانج کە بووە هۆی کشانەوەی هێزەکانیHTS .


بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، کۆەڵگای مەسێحی، عەلەوی، کورد و درۆزیەکان چاوەڕوانی ڕوودانی هێرشی بەربڵاوی دواترن. ڕاپۆرتگەلێک لە کاول کردنی گۆڕستان و کڵێسە مەسێحیەکان ، ڕفاندنی ژنانی عەلەوی، سووتاندنی مەزارگەکان، هیرش بۆ سەر خوێندکارانی درۆزی و قەدەغەکان لە دژی قوتابخانە کوردیەکان بڵاو بووەتەوە.



News ID 57830

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha