AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٩ ١٣:٢٢

ئامادەبوونی ئەنقەرە و دیمەشق بۆ هێرش کردنە سەر کوردستانی سووریا

ئامادەبوونی ئەنقەرە و دیمەشق بۆ هێرش کردنە سەر کوردستانی سووریا

بە نزیک بوونەوەی کۆتایی مۆڵەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئاوێتە بوونی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە، نیشانەکان باس لە ڕاگرتنی ڕەوت و هەوڵی دوولایەنەکە بەرەو بەرەنگار بوونەوەی سەربازی دەکات.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڤاری بانکینگ نیوزی یوونان، دیمەشق خەریکی ئامادەبوون بۆ شەڕ دژی کوردە. لە حاڵێکدا کە مۆڵەتی جێبەجێ کردنی ڕێكکەوتنی ئاوێتە بوونی هەسەدە لە پێکهاتەی سەربازی دیمەشق ڕوو لە کۆتاییە، هیچ پێشکەوتنێک بەدەست نەهاتووە و دوو لایەنەکە بەرەو بەرەنگار بوونەوەیەکی چڕ دەڕوات. سەرەڕای بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە پێشکەوتن، ماڵپەڕی ئەلمانیتۆر کۆتاییەکانی نۆڤەمبەر ئاشکرای کرد کە ڕەوتی جێبەجێ بووونەکە بەتواوەتی ڕاگیردراوە. ئاڵدار خەلیل بەرپرسی باڵای لقی سیاسی هەسەدە بە ئەو مێدیا ڕایگەیاندووە کە لە ئۆکتۆبەرەوە هیچ پێوەندیەک لەلایەن حکومەتەوە نەگیردراوە و دیمەشق تەنیا وەهمی بوونی ڕەوتێکی بۆ سەفەری ئەحمەد شەرع بە واشنتۆن دروست کردووە.

لە ئەو کاتەوە، پێکدادانی هەمیشەیی نێوان حکومەت و هەسەدە لە حەلەب هەتا ڕەقە و دێرەزوور ڕاپۆرت کراوە. حکومەتی سووریا و تورکیا هۆشداریان داوە کە شکست لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتن تا کۆتایی ساڵ دەتوانێت ببێتە هۆی هەوڵی سەربازی.

لە ڕۆژانی دواییدا، ئاڵۆزی لە دژی هەسەدە زیادی کردووە. 6ی دیسەمبەر، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە هەسەدە هیچ بڕیارێکی بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتن نییە و هۆشداریی داکە ئەنقەرە لە ئەگەری پابەند نەبوون هەتا کۆتایی ساڵ، هەوڵی هێرشی سەربازی دەدات. ناوبراو جەختی کرد کە ناتوانرێت دوو ئەرتەش لە وڵاتێکدا هەبێت.

هەروەها حەمزە مستەفا، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هۆشداریی بە هەسەدە دا و وتی کە ئەمریکا لەوانەیە دەست لە ئەو گرووپە بەردات. ناوبراو وتی کە مەزڵۆم کۆبانێ هەلگەلێکی مێژوویی لەدەست داوە و پرسی فیدراڵیزم و لامەرکەزی سیاسی بەتواوەتی ڕەت دەکرێتەوە. مستەفا جەختی کرد کە هیچ جێگرەوەیەک بۆ ڕێککەوتنی 10 ی مارس بوونی نییە و ئەوەی تەنیا ڕێگای چارەسەری وەسف کرد.

قسەکانی هاکان فیدان و مەستەفا پشت ڕاستی دەکاتەوە: سەرەڕای ئامادەیی هەسەدە بۆ گفتوگۆ، حکومەت و تورکیا ڕێگاچارەی سەربازی دەخەنە یەکمایەتیەوە. لەوانەیە ئۆپراسیۆنی بەربڵاو لە دژی هەسەدە دوای کۆتایی هاتنی ئەمساڵی زایینی ئەنجام بدرێت. دوو هۆکار ئەو کاتە بۆ حکومەت گونجاو دەکاتەوە: یەکەم چاوەڕوانی هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر سووریا تا کۆتایی ئەمساڵ کە هێرش لە پێش ئەوە دەتوانێت مەترسی بێت لەسەری؛ دووهەمیش کۆتایی مۆڵەتی ڕێککەوتن کە بەیانووی مافی بۆ هێرشەکە خۆش دەکات.

هەسەدە لە نێوان 70 بۆ 100 هەزار شەڕڤانی هەیە کە هێزی پەروەردەکراو و بە ئەزموونن بەڵام بەشێکی زۆر لە ئەوان کورد نین و عەرەبن کە هەندێکیان پێشتر پاڵپشتی خۆیان لە شەرع ڕاگەیاندووە. کەواتە لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ، ئەگەری جودایی و تەنانەت خەیانەت بوونی هەیە. هاوکێشەی دەسەڵات لە قازانجی حکومەتە، بەڵام هەسەدە توانی بەرخۆدانی درێژخایەنی نییە و ئەگەر شەڕەکە درێژەی هەبێت، لەوانەیە ئەمریکا و ڕۆژاوا هەڵوێستی پاڵپشتانەی خۆیان لە حکومەت بگۆڕن.

هەندێک شرۆڤەکاری سووریایی پێیان وایە ئەمریکا ئیزن دەداتە تورکیا ، دیمەش هان بدات لە دژی هەسەدە هەتا حکومەت دەخاتە داو و واشنتۆن بتوانێت خواستەکانی خۆی بەسەر حکومەتی شەرع بسەپێنێت. هەر جۆرە کشانەوەیەکی هەسەدە دەتوانێت کێشەگەلێک بۆ حکومەت بەتایبەتی لە نێوان درۆزیەکانی سوەیدا و عەلەویەکانی سووریا پێک بهێنێت.




News ID 57828

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha