AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٢ ٠٨:٠٤

ئامادەیی ئێران بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان

ئامادەیی ئێران بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان

پارێزگاری کوردستان جەختی کرد: ئامادەین بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاراش زەڕڕەتەن لەهۆنی، پارێزگاری کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دوای باران و لافاوەکانی ئەم دواییە، ئامادەیی پارێزگای کوردستانی بۆ ناردنی هاوکاری لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕاگەیاند بۆ ناوچە ژێرئاوکەوتووەکان بەتایبەت شاری چەمچەماڵ.

پارێزگاری کوردستان لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر پێویست بوو هەر هاوکاری و پشتیوانییەک لە پارێزگای کوردستانەوە ڕەوانەی سلێمانی دەکرێت.

لای خۆیەوە هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی پێزانینی خۆی بۆ به دواداچوون و هاوسۆزی و پاڵپشتی پارێزگاری کوردستان دەڕبڕی و ڕایگەیاند: "زۆر دڵخۆشین که ئێوه له گەڵمانن".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پێویست بکات توانای پارێزگای کوردستان بۆ ناردنی تیمی فریاگوزاری داوا دەکرێت بۆ هاوکاری.

News ID 57871

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha