AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٤ ١٣:٥٢

پڕۆژەی گەورەی سیاسی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بۆ چە مەبەستێک کرایەوە؟

پڕۆژەی گەورەی سیاسی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بۆ چە مەبەستێک کرایەوە؟

هەندێک مێدیای نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لە جیهان لە هەرێم کردەوە، ئەوەی وەکوو پڕۆژەی گەورەی سیاسی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و گرینگایەتی ئەو ناوچەیەیان وەسف کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە کۆماڵێکی گەورەی کونسوڵخانە لە شاری هەولێر، بە شێوەی فەرمی ڕوونوێنی کرد؛ پڕۆژەیەک کە وەکوو گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە جیهان دەناسرێت و نیشاندەری تۆکمە کردنەوەی ڕوانگەی دیپلۆماتیک و ستراتیژی واشنتۆن لە باکووری عێراقە.

هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس و ڕۆژنامەی الشرق الاوسط ئاماژەیان دا کە ئەو کۆماڵە کە زەوینێک بە ڕووبەری 206 هەزار مەتری چوارگۆش لە ڕێگای هەولێر-شەقڵاوە و بە تێچووی زیاتر لە 796 ملیۆن دۆلار تەواو بووە و یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە سیاسیەکانی ئەمریکا دێتە ئەژمار.

مایکل جی ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری بەڕێوەبەرایەتی و سەرچاوەکان، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەکە ئامادە بوون.

ڕیگاس لە لێدوانێکدا، ئەو کونسوڵخانەیەی سیمبولی ڕوونی سەرمایەدانەری درێژخایەنی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان وەسف کرد و وتی: ئەو دامەزراوە نوێیە، بەستێنێکی ئەمن بۆ بەرەوپێش بردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا خۆش دەکات و نیشاندەری هاوکاری نێوان عێراقێکی سەربەخۆ، ئەمن و گەشەکراو لەگەڵ ئەمریکایە؛ هاوکارییەک کە هەم سوود دەگەیێنێتە خەڵکی عێراق و هەم ئەمریکاش.

کردنەوەی ئەو کۆماڵە لە دۆخێکدا ئەنجام دەدرێت کە عێراق هێشتا بەرەوڕووی ئاڵۆزی ناوچەیی و هەڕەشەی ئەمنیەتیە. هەفتەی ڕابردوو هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و بووە هۆی کێشەی بەربڵاو لە بواری کارەبا.

هەرچەندە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو ڕووداوەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام ڕیگاس لە لێدوانەکەی خۆیدا بە شێوەیەک داویەتە پاڵ گرووپە چەکدارە عیراقییەکانەوە و داوای لە حکومەتی ناوەندی و بەرپرسانی هەرێم کردووە کە بۆ لاواز کردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپانە هەوڵ بدەن.

نێچیرڤان بارزانی کردنەوەی ئەو کونسوڵخانەیەی پەیامی سیاسی ئاشکرا سەبارەت بە پێگە و گرینگایەتی هەولێر وەسف کرد و ڕایگەیاند ئەو کۆماڵە نوێیە، ئاستی هاوکاریە دیپلۆماتیک، ئابووری و ئەمنیەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێم بەرز دەکاتەوە.

News ID 57778

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha