بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانا ڕیبری و لیزا شیشکۆ، دوو کارناسی پرسی کورد لە بەشی دووهەمی گفتوگۆی خۆیاندا لەگەڵ گۆڤاری لێفت ئیست گرینگاتی پێوەندی کوردی سووریا لەگەڵ ئەکتەرەکانی دیکە لە ئەو وڵاتەیان لێک دایەوە.
ئەو دوو کارناسە بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئێستادا کوردەکان زیاترین پێوەندی دەرەکیان لەگەڵ ئەمریکا هەیە، هۆکاری ئەو کارەیان پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردی سووریا لە بەرانبەر داعش وەسف کرد.
ریبری و شیشکۆ جەختیان کرد کە بوونی ئەمریکا لە ناوجەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا و هاوکاری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر کاتییە و کورد نابێت چاوەڕوان بێت واشنتۆن تا هەتاهەتایە پاڵپشتی لە کوردی سووریا بکات لە بەرانبەر دژبەرەکانی.
ئەو دوو کارناسە پێیان وایە ئەوەی کە لە ئەفغانستان ڕووی دا لە ناوچەی ژیر کۆترۆڵی کوردی سووریاش دێر یان زوو ڕوو دەدات.
ڕیبەری و شیشکۆ جەختیان کرد کە کوردی سووریاش گەییشتووەتە ئەو ئەنجامە کە نابێت بەتواوەتی پشت بە ئەمریکا بوەستن. هەر بۆیە کوردەکان بەردەوام هەوڵیان داوە ڕووسیا دزەی زۆری لە سووریا هەبێت و هەروەها لەگەڵ کومەتی سووریا پێوەندی باشیان هەبێت.
ئەوان پێیان وایە کە ئاستی پاڵپشتی ئەمریکا لە هەر گرووپێک پێوەندی بە تواناییەوە هەیە. کاتێک کە کوردەکان توانایی خۆیان لە بەرانبەر داعش نیشان دا، ئەمریکا هاوپێمانیەتی لەگەڵ کوردەکانی قبووڵ کرد و پاڵپشتی کوردی کرد.
Your Comment